
جێگری بەشی عەرەبی و ئەفریقایی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کاردانەوە بەرامبەر پەلاماری سەربازی ئەمریکا بۆسەر سووریا وتی : ڕێگەچارەی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم یاری هالیڤودی نییە.
" حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان" جێگری بەشی عەرەبی و ئەفریقای وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەمڕۆ سێ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ پەیامنێران وتیشی : لە ڕوانگەی ئێرانەوە هەر چەشنە کردەوەی سەربازی لە جوگرافیای سووریا بێ داواکاری دەوڵەتی ئەم وڵاتە و ڕەچاونەکردنی مافە نێودەوڵەتییەکان، قەبووڵ نەکرایەوە چونکوو بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم ناتوانێ بنەمایەک بۆ بن پێ کردنی سەروەری نیشتمانی وڵاتان بێت .
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وێڕای پێداگری لەسەر ئەمەی کە کۆماری ئیسلامیی ئێران پەلاماری ئاسمانی ئەمریکا بۆسەر ناوچەگەلێکی سووریا و تەوەرەکانی بە هەستیاری و وردبینییەوە پێ وشوێن دەگرێت، وتی : تاران کردەوەکانی ئەمریکا و چەند وڵاتی بن پێ کەری سەروەری نیشتمانی و مافە نێودەوڵەتییەکان و بنەمایەک بۆ کردەوەکانی نوێی دەستێوەردەرانە لە ناوچە دەزانێ.
لە پەلامارەکانی ئاسمانی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ شەممەی ئەمریکا لە ڕەقە لەباکووری سووریا هەشت کەسی سیڤیلی سووری کوژران.
وەزارەتی دەرەوەی سووریا بە بڵاو کردنەوەی بەیانامەیەک پێداگری کرد: دەستێوەردانی سەربازی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە سووریا بە دژی داعش، بێ پاراستنی سەروەری ئەم وڵاتە بەمانای ڕاگەیاندنی شەڕە.



