• امروز : پنج شنبه - ۲۶ شهریور - ۱۴۰۵
  • برابر با : 5 - ربيع ثاني - 1448
  • برابر با : Thursday - 17 September - 2026

داعش؛ تەوەرەی وتووێژی بارزانی و حەکیم

  • کد خبر : 181702
  • ۰۱ مهر ۱۳۹۳ - ۰:۰۰

دوێنێ مەسعود بارزانی پێشوازیی لە عەمار ئەلحەکیم،کرد بەپێی راپۆرتی ئرووم نیوز بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی عێراق لە دیدارێکدا کە فازل میرانی سکرتێر و د. ڕۆژ نوری شاوێز و هۆشیار زێباری و ئازاد بەرواری ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ئامادەی بوون، پەیوەندیی نێوان هێزە سیاسییە عێراقییەکان و دوایین پێشهاتە سیاسی و […]

دوێنێ مەسعود بارزانی پێشوازیی لە عەمار ئەلحەکیم،کرد

بەپێی راپۆرتی ئرووم نیوز بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی عێراق لە دیدارێکدا کە فازل میرانی سکرتێر و د. ڕۆژ نوری شاوێز و هۆشیار زێباری و ئازاد بەرواری ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق ئامادەی بوون، پەیوەندیی نێوان هێزە سیاسییە عێراقییەکان و دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی عێراق و پڕۆسەی سیاسیی و پێکهێنانی حکوومەتی عێراقی تاوتوێ کرا و قسە لەبارەی هەڕەشەی تیرۆریستانی داعش و سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگە لە بەرەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان کرا. هەر لەم دیدارە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستانی عێراق و بەغدا خرایە بەر باس و هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە کێشە و ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بکرێت.

بارودۆخی ئاوارەکان و یارمەتیدانیان تەوەرێکی دیکەی دانیشتنەکە بوو و وێڕای ئاماژەدان بە هەولەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ حەواندنەوەی پەنابەران، جەخت لەوە کرایەوە کە چارەسەری سەرەکیی کێشەی ئاوارەکان گەڕاندنەوەیانە بۆ ناوچەکانیان و هەروەها پاراستن و قەرەبوکردنەوەیانە و پێویستە لەم ڕووەوە حکوومەتی عێراقی ئەرک و پابەندبوونەکانی جێبەجێ بکات. بارزانی و حەکیم هەروەها جەختیان کرد کە بۆ چارەسەریی قەیرانی سیاسیی عێراق، سەرکەوتن بەرامبەر بە تیرۆریستان و پشتیوانیی نێونەتەوەیی پێویستە.

لینک کوتاه : https://oroumnews.ir/?p=181702

برچسب ها

ثبت دیدگاه

در انتظار بررسی : 0انتشار یافته : ۰
قوانین ارسال دیدگاه
  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.