
بە پێی هەواڵی ئرووم نیوز بە گێڕانەوە لە ماڵپەری ناوخۆ : به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕاگهیاندنو ڕۆشنبیری‌و هۆشیاری نیشتمانی له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ڕایگه‌یاند، هاوپه‌یمانان بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی له‌هه‌ولێر ده‌که‌نه‌وه‌و حکومه‌تی ئێرانیش له‌وباره‌یه‌وه نیگه‌ران نییه.
عه‌مید (هه‌ڵگورد حیکمه‌ت) به NNA ڕاگه‌یاند، تا ئێستا هیچ هه‌وڵێکی کرداری نه‌نراوه، بۆ کردنه‌وه‌ی بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له‌شاری هه‌ولێر، وتیشی:”ئه‌و وڵاتانه بۆ گه‌یاندنی هاوکاریه مرۆیی‌و سه‌ربازیه‌کانیان، فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به‌کارده‌هێنن، به‌ڵام بنکه سه‌ربازیه‌که له‌هه‌ولێر ده‌کرێته‌وه”.
سه‌باره‌ت به‌و ده‌نگۆیانه‌ی که باس له‌وه ده‌که‌ن، ئێران نیگه‌رانه له‌کردنه‌وه‌ی بنکه‌ی سه‌ربازی هاوپه‌یمانان له‌هه‌ولێر، به‌تایبه‌تی له‌و ڕوووه که ئه‌مریکا سه‌رکردایه‌تی شه‌ڕی دژی داعش ده‌کات، عه‌مید هه‌ڵگورد وتی:”ئێران ڕایگه‌یاندوه، که هیچ نیگه‌ران نییه له‌دۆخێکی له‌و شێوه‌یه”.



