• امروز : چهارشنبه - ۲۵ شهریور - ۱۴۰۵
  • برابر با : 4 - ربيع ثاني - 1448
  • برابر با : Wednesday - 16 September - 2026

ئێستا : فرۆکەی هێلی ئاسمانی ورمێ جەددە بۆ سبەئ دواکەوت/سەدان کەس لە فرۆکەخانە ۵ کات ژمێر سەرگەردان مانەوە

  • کد خبر : 180142
  • ۲۵ شهریور ۱۳۹۳ - ۰:۰۰

هەواڵەکانی گەیشتوو بە ئرووم نیوز باس لە دواکەوتنی فرۆکەی هەڵگری کاروانی حاجیانی سێ شاری پارێزگای ئازەربایجانی رۆژاوا دەکات. بە پێی هەواڵی ئرووم نیوز فرۆکەی هێلی ئاسمانی نێوان ورمێ و جەددە کە بۆ گواستنەوەی خەڵکی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژاوا بەرەو زیارەتی مەککە و مەدینە و بە جێ هێنانی حەجی تەمەتووع تەرخان کراوە زیاتر لە ۵ کات ژمێرە […]

هەواڵەکانی گەیشتوو بە ئرووم نیوز باس لە دواکەوتنی فرۆکەی هەڵگری کاروانی حاجیانی سێ شاری پارێزگای ئازەربایجانی رۆژاوا دەکات.

بە پێی هەواڵی ئرووم نیوز فرۆکەی هێلی ئاسمانی نێوان ورمێ و جەددە کە بۆ گواستنەوەی خەڵکی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژاوا بەرەو زیارەتی مەککە و مەدینە و بە جێ هێنانی حەجی تەمەتووع تەرخان کراوە زیاتر لە ۵ کات ژمێرە دوا کەوتوە  و سەدان کەس لە کات ژمێر ۴ی ئێوارەوە تا ئێستا  لە فرۆکەخانەوی نێودەوڵەتی ورمێ سەرگەردانن.

مامۆستا سەید مستەفا خاتەمی سەرکاروانی حاجیانی شنۆیی لەو بارەوە وتی : کاروانی حاجیانی شنۆ ، مەهاباد و سەردەشت بە هۆی کێشەی تکنیکی فرۆکەی سعوودیا بە ۲۴ کات ژمێر دەواکەوتن سبەی بەرەو جەدە وەڕێ دەکەوێ .

مامۆستا خاتەمی هەروەها وتی : بەداخەوە ئێمە لە کات ژمێر ۱۲ نیوەرۆوە هاتووینەتە فرۆکە خانەی ورمێ و قەرار بوو فرۆکە کات ژمێر ۴ی ئێوارە وەڕێ کەوێ کە دوای چەندین کات ژمێر مەعتەلی و سەرگەردانی پێیان ڕاگەیاندین فرۆکەکە بە هۆی کێشەی تکنیکی ناتوانێ بفرێ ودەبێ ئەمشۆ لە هۆتێل بمێننەوە.

 

لینک کوتاه : https://oroumnews.ir/?p=180142

برچسب ها

ثبت دیدگاه

در انتظار بررسی : 0انتشار یافته : ۰
قوانین ارسال دیدگاه
  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.