
بە پێی هەواڵی ئرووم نیوز فرۆکەی هێلی ئاسمانی نێوان ورمێ و جەددە کە بۆ گواستنەوەی خەڵکی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژاوا بەرەو زیارەتی مەککە و مەدینە و بە جێ هێنانی حەجی تەمەتووع تەرخان کراوە زیاتر لە ۵ کات ژمێرە دوا کەوتوە و سەدان کەس لە کات ژمێر ۴ی ئێوارەوە تا ئێستا لە فرۆکەخانەوی نێودەوڵەتی ورمێ سەرگەردانن.
مامۆستا سەید مستەفا خاتەمی سەرکاروانی حاجیانی شنۆیی لەو بارەوە وتی : کاروانی حاجیانی شنۆ ، مەهاباد و سەردەشت بە هۆی کێشەی تکنیکی فرۆکەی سعوودیا بە ۲۴ کات ژمێر دەواکەوتن سبەی بەرەو جەدە وەڕێ دەکەوێ .
مامۆستا خاتەمی هەروەها وتی : بەداخەوە ئێمە لە کات ژمێر ۱۲ نیوەرۆوە هاتووینەتە فرۆکە خانەی ورمێ و قەرار بوو فرۆکە کات ژمێر ۴ی ئێوارە وەڕێ کەوێ کە دوای چەندین کات ژمێر مەعتەلی و سەرگەردانی پێیان ڕاگەیاندین فرۆکەکە بە هۆی کێشەی تکنیکی ناتوانێ بفرێ ودەبێ ئەمشۆ لە هۆتێل بمێننەوە.



