• امروز : چهارشنبه - ۲۵ شهریور - ۱۴۰۵
  • برابر با : 4 - ربيع ثاني - 1448
  • برابر با : Wednesday - 16 September - 2026

کوژرانی ۵۰ گوندنشینی کورد وعه‌ره‌ب به‌ده‌س داعش له‌باکووری سووریا

  • کد خبر : 180094
  • ۲۵ شهریور ۱۳۹۳ - ۰:۰۰

هێزه‌کانی داعش له‌دوو گوندی باشووری “قامیشلوو” ۵۰ که‌س له‌گوند نشینانیان کوشتووه‌. بە پێی هەواڵی ئرووم نیوز : هێزه‌کانی داعش له‌دوو گوندی باشووری “قامیشلوو” ۵۰ که‌س له‌گوند نشینانیان کوشتووه‌ وچه‌ندین ماڵیان کاول کردووه‌. به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ری کوردپرێس، هێزه‌کانی داعش به‌هێرش کردنه‌ سه‌ر دووئاوایی” تێل خه‌لیل “و “تێل حه‌دیات” له‌نزیکی “تێل حه‌میس” له‌باشووری قامیشلوو، په‌نجا که‌س له‌ئاوایی نشینه‌ […]

هێزه‌کانی داعش له‌دوو گوندی باشووری “قامیشلوو” ۵۰ که‌س له‌گوند نشینانیان کوشتووه‌.

بە پێی هەواڵی ئرووم نیوز : هێزه‌کانی داعش له‌دوو گوندی باشووری “قامیشلوو” ۵۰ که‌س له‌گوند نشینانیان کوشتووه‌ وچه‌ندین ماڵیان کاول کردووه‌.

به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ری کوردپرێس، هێزه‌کانی داعش به‌هێرش کردنه‌ سه‌ر دووئاوایی” تێل خه‌لیل “و “تێل حه‌دیات” له‌نزیکی “تێل حه‌میس” له‌باشووری قامیشلوو، په‌نجا که‌س له‌ئاوایی نشینه‌ کانیان کووشتووه‌ وچه‌ندین ماڵیان کاول کردووه‌.ناوه‌ندی سەرکردایەتیی یه‌که‌کانی به‌رگری که‌ وەک لقی سه‌ربازی پارتی یه‌کیه‌تی دیمۆکراتیکی کورده‌کانی سووریا ناوی ده‌به‌ن، له‌به‌یاننامه‌یه‌ک داڕایگه‌یاندووه‌ که‌ داعش له‌م به‌ینه‌ دا له‌م تاکتیکه‌ له‌زۆربەی ناوچه‌ گوندنشینەکان که‌ڵک وه‌رده‌گرێت وله‌هه‌ر ته‌وه‌رەیەک که‌به‌ڕه‌وڕووی هێرشه‌کانی جیددی به‌رگریکارانی کورده‌، به‌هێرش بۆ سه‌ر گوندنشینه‌کان وکوشتنی چه‌ند که‌س له‌خه‌ڵکی ئه‌م ناوچه‌گه‌له‌، ئه‌م په‌یامه‌  ڕادەگەیەنێت که‌بێتوو هێرشه‌کان درێژه‌ی هه‌بێ، که‌سانی سیڤیل به‌ ئاسانی ده‌کوژن.

لینک کوتاه : https://oroumnews.ir/?p=180094

برچسب ها

ثبت دیدگاه

در انتظار بررسی : 0انتشار یافته : ۰
قوانین ارسال دیدگاه
  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.