
رفت آن سوار، کولی! با خود تو را نبرده شب مانده است و با شب تاریکی فشرده
کولی! کنار آتش، رقص شبانهات کو؟ شادی چرا رمیده؟ آتش چرا فسرده؟
خاموش مانده اینک خاموش تا همیشه چشم سیاهچادر، با این چراغ مرده
رفت آن که پیش پایش دریا ستاره کردی دستان مهربانش یک قطره ناسترده
می‌رفت و گرد راهش، از دود آه، تیره نیلوفرانه در باد پیچیده، تاب خورده
سودای همرهی را گیسو به باد دادی رفت آن سوار و باخود یک تار م‌و نبرده
چیرۆکی شێعری سیمینی بێهبه‌هانی گرێدراوی چیرۆکی غه‌زه‌ل له ئه‌ده‌بی فارسیدایه. غه‌زه‌ل هه‌ر له بنه‌ڕه‌تدا قالبێکی خۆراپسکێن و سه‌ربه‌خۆییخواز بوو. غه‌زه‌ل له هه‌ناوی قه‌سیده‌وه سه‌ریهه‌ڵدا. واته سه‌ره‌تا به‌شێک له پێکهاته‌ی قه‌سیده بوو به‌ناوی “تهغهززول”. به‌ڵام پێداویستییه‌کانی تهغهززول زۆرجار له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌کانی قه‌سیده جوداوازی ده‌بوو و مهنتیقهکانیان وێکیان هه‌ڵنه‌ده‌کرد. هه‌ر بۆیه تهغهززول به یه‌کجاری ماڵه خۆی له قه‌سیده کرد و ژیانێکی سه‌ربه‌خۆی ده‌ست پێ‌کرد و ناوی بوو به غه‌زه‌ل. غه‌زه‌لی فارسی به‌درێژایی چه‌ندین سه‌ده له شه‌به‌نگێکی ڕهنگامهدا به‌خۆی داهات و ڕه‌نگی گۆڕی. غه‌زه‌لی ئه‌ویندارانه‌ی سه‌عدی بارگه‌ی بۆ لای هه‌واری غه‌زه‌لی عارفانه‌ی مه‌ولانا تێک نا و له‌وێشه‌وه له زمانی توێژ توێژی حافزدا سهنتێزیکی هونه‌رمه‌ندانه‌ی به‌رهه‌م هێنا و به‌رزاییه‌کی دهستپێڕانهگهیشتووی بۆخۆی مسۆگه‌ر کرد.
دکتۆر شه‌فیعی که‌دکه‌نی ده‌ڵێ شاعیران به دوو شێوه ناوی خۆیان له مێژووی ئه‌ده‌بدا هه‌رماو ده‌که‌ن؛ یا ده‌فری قالب و داڕشتێکی به‌رده‌ست به که‌شێکی مانایی و ناواخنێکی تازه‌وه ته‌ژی ده‌که‌ن ـ وه‌ک مهلهکوششوعهرای به‌هار ـ یا هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه دارشتێکی تازه ڕۆ ده‌نێن ـ وه‌ک نیماـ
که‌دکه‌نی ئه‌وه‌ش ده‌ڵێ له مێژووی ئه‌ده‌بی گه‌لاندا ده‌ره‌تانی سه‌رهه‌ڵدانی که‌سانی له‌گوێن نیما له‌چاو که‌سانی وه‌ک به‌هار زۆر که‌متره. من پێم وایه ده‌ره‌تانێکی سێهه‌میش له‌گۆڕێدایه. ده‌ره‌تانێک که له مه‌ودای نێوان ئه‌و دوو دهرهتانانهدا جێگیر ده‌بێ. ئه‌م ده‌ره‌تانه هی ئه‌و ئه‌دیبانه‌یه وا فۆرم هه‌ڵده‌شێلن و مانا ههڵدهپشێون بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن خێوه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆیان له به‌رزاییه بژوێنه‌کانی ئه‌ده‌بدا هه‌ڵبده‌ن. سیمین له‌و تاقمه ئه‌دیبانه بوو.
ئهلف. له‌باری فۆرمه‌وه، سیمین به ڕاگرتنی قالبی غه‌زه‌ل، کێشه باوه عه‌رووزییه‌کانی، تاقیکارانه تراش ده‌دا و سواغ ده‌دا، ڕێکی ده‌کوشین و لێکی دهڕهواندنهوه هه‌تا به‌ره به‌ره گوێچکه‌ی ئاشنا به مۆسیقای خاتوونی شاعیر، له دایک بوونی ڕیتم و ئاوازێکی نوێی به‌دی ده‌کرد. خاتوون دوای ئازارێکی شیرن ئاوازێکی شۆخی ده‌بوو:
آیا کدامین آبی در من ز ن‌و خواهد زاد آیا کدامین روشن بر جان جلا خواهد داد
آیا کدامین الماس در من روان خواهد شد رودی هزارش غوغا، شعری هزارش فریاد
ڕه‌وت و ڕیتمی کێشه عهرووزییه ئاشناکان له سه‌ره‌تای میسراعهوه هه‌تا دواییی میسراعه‌که دهتخلیسکێنن. به‌ڵام ئه‌و کێشانه‌ی سیمین ده‌کاری کردوون، هه‌نگاوی بهپارێزت پێ هه‌ڵده‌هێننه‌وه. کێشه باوه‌کان وه‌کوو لێژاییه‌کی به‌فرگرتوو وان که به ڕه‌وانی هه‌تا خوارێ ههڵتدهخلیسکێنن؛ به‌ڵام کێشی شێعره‌کانی بێهبه‌هانی وه‌کوو ئه‌و به‌ردانه‌ن که بۆ په‌ڕینه‌وه له چۆمێک داندراون؛ لاقت له‌سه‌ر هه‌ر به‌ردێک داده‌نێی ده‌بێ کورته وچانێک بده‌ی. ئه‌و شێوه کێشه، دوو کارکردی هه‌یه:
یه‌که‌م. یاریده‌ی خوێنه‌ر ده‌دا هه‌تا بۆخۆی، تاقیکارانه ڕیتم و مۆسیقای شێعره‌که ڕێک بخات.
دووه‌م. وا له خوێنه‌ر ده‌کا له کاتی سووکه وچانه‌کاندا، زیادتر بیری له شێعره‌که هه‌ڵبنگوێ و تێپه‌ڕینه‌که‌ی به‌سه‌ر خه‌تی شێعردا ، بێده‌ربه‌ستانه و بێ تێگه‌یشتن نه‌بێ.
ب. له‌باری ناوه‌رۆکه‌وه هه‌میشه شاعیر، به‌ره‌وڕووی ئه‌و پرسیاره پڕ له مه‌ترسییانه ده‌بێته‌وه که ئاخۆ قالبی غه‌زه‌ل ده‌ره‌قه‌تی له‌ناوخۆدا ههڵتاواندنی مانای توێژ توێژ و تێکچندراوی تازه دێ؟ بڵێی ئیتر پیره‌داری غه‌زه‌ل خه‌ڵفێکی مانایی تازه‌ی ـ جگه له‌سه‌ر شێوه و شێوازی ئه‌وانه‌ی پێشووـ لێ شین بێ؟ هه‌رکه‌س شێعری شاکاری “نگاه کن به شتر آری” سیمینی خوێندبێته‌وه بۆ دانه‌وه‌ی وه‌ڵامی نا به‌و پرسیارانه په‌له ناکا.
و نگاه کن، به شتر آری!
که چگونه ساخته شد باری!
نه ز آب و گل، که سرشتندش ز سراب و
حوصله پنداری!
و سراب را همه میدانی که چگونه دیده
فریب آمد
و سراب هیچ نمی‌داند که چگونه حوصله
میآری
و چگونه حوصله میآری، به عطش، به
شن، به نمکزاران
و حضور گستره را دیدن به نگاهی از سر
بیزاری
………..
دێڕه‌کانی سه‌ره‌وه دوو دوو پێکه‌وه بنووسێننهوه و پێکه‌وه بیاننووسنه‌وه هه‌تا بزانن، ئه‌وه هه‌ر فۆرمی غه‌زه‌له که وا پێکهاته‌شکێنی تێدا کراوه و به‌م چه‌شنه یه‌کێک له خوازه‌یی ترین شێعره نوێیه‌کانی فارسی به توێژی ماناییی تێکچندراو و به‌ناویه‌کداچوو له‌سه‌ر ده‌ستی نیمای غه‌زه‌لی فارسی خولقاوه.
شاعیری داهێنه‌ر دایمه و ده‌رهه‌م له‌گه‌ڵ زه‌ین و زمانی خۆی له تێکهه‌ڵچوون دایه. ژان ده‌یگرێ و جینگڵ ده‌دا. سیمین به فارسی و گۆران به کوردی چیرۆکی ئه‌و جینگڵ دانه ئاوا ده‌نووسنه‌وه:
سیمین:
می‌نویسم و خط می‌زنم کانچه گم شده پیدا کنم
وان تخیل آشفته را واژه بخشم و گویا کنم
گۆران:
هه‌ر چه‌ند ده‌که‌م ئه‌و خه‌یاڵه‌ی پێی مه‌ستم
بۆم ناخرێته ناو چوارچێوه‌ی هه‌ڵبه‌ستم
سیمین ئه‌مڕۆ دوایین قسه‌ی خۆی کرد و ڕۆیی.
حالی‌ست حالم نگفتنی امروز سیمین دیگرم گویی که خورشید پیش ازین هرگز نتابیده بر سرم
ای چنگی دلنواز من، در مایه راهی دگر بزن راه وطن، ڕاه آمدن ـ این است، این، حرف آخرم
ڕه‌هبه‌ر مه‌حموودزاده
سەرچاوە : شنۆباس



