
بە پێی هەواڵی ئرووم نیوز : به‌خه‌ڵاتکردنی به‌رهه‌م وئه‌کته‌ره سه‌رکه‌وتووه‌کان کۆتایی بەم خولەی فستیڤاڵی شانۆیی کوردیی هات، کەچەندین به‌رهه‌می شاره‌کانی سنه، سه‌قز، بۆکان، قوچان(خوراسان)وسلیمانی تیایدا پێشکه‌شکران له‌دوایین شه‌وی فستیڤاڵه‌کەشدا به‌رهه‌می شانۆیی( شاری نامۆبوون) له‌لایەن ئەکتەرەکانی شاری سلێمانی نمایشکرا.
هیواحاجی محه‌مه‌دی، به‌رپرسی خانه‌ی فه‌رهه‌نگی شاری سه‌قزو سکرتێری به‌ڕێوه‌چوونی یانزەهه‌مین فستیڤاڵی شانۆیی کوردی له سه‌قزبه‌خه‌ندانی ڕاگه‌یاند، ” فستیڤاڵی شانۆیی کوردیی له‌رۆژهه‌ڵاتی کوردستان،26 ده‌رهێنه‌ر توانیان به‌رهه‌مانیان بۆهه‌ڵبژاردنی کۆتایی بنێرن “، وتیشی: له‌کۆی ئه‌مانه ۷ به‌رهه‌م توانیان بڕۆنه ناوکێبه‌رکێی کۆتایی.
هاوکات عه‌لی ره‌زا ئیسماعیلی، به‌رپرسی به‌شی فه‌رهه‌نگی فستیڤاڵه‌که رایگەیاند: “به‌هۆیی وه‌ستانی کاری فستیڤاڵەکە بۆ ماوەی سێ ساڵه، بەرهەمی شانۆیی کوردی تووشی دابه‌زین بووە”.
وتیشی: جگه له‌پارێزگای سلێمانی و کوردستان وبه‌شیک له‌شاره‌کانی پارێزگای ورمێ که به‌رهه‌مه‌کان به‌زمانی کوردین، زۆربه‌ی پارێزگا کوردنشینه‌کانی تری ئێران وه‌ک ئیلام وکرماشان، زۆربه‌ی به‌رهه‌مه شانۆیه‌کانیان به‌زمانی فارسی نمایشکرد، ئه‌مه‌ش رۆڵی هه‌یه له‌سه‌رلاوازی فستیڤاڵی شانۆیی کوردی.



