له شه‌ڕ و پێکادانی نێوان هێزه‌کانی گرووپی تیرۆریستی عێراق و شام (داعش) و هێزی هاوپه‌یمانی کورد و عه‌ره‌ب له هاوێری کۆبانی ۱۵ ئه‌ندامی داعش کوژران.

به‌پێی هه‌واڵی ئرووم نیوز کوردپرێس، به گێڕانه‌وه له HAWARNEWS نووسی : گرووپێکی چه‌کدار ناسراو به ورکان فورات که له یه‌کگرتنه‌وه‌ی چه‌ندین هێزی چه‌کداری به‌رهه‌ڵستکاری سووریا و هێزی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (سه‌ر به په‌که‌که) دروست کراوه، له ناوچه‌ی کوردنشینی کوبانی له باکووری سووریا، له‌گه‌ڵ داعش به‌شه‌ڕ هاتنه‌وه.
له‌و شه‌ڕ و پێکادانه که به یه‌که‌مین شه‌ڕی ئه‌م هێزه سه‌ربازییه هاوبه‌شه داده‌نرێت، ۱۵ هێزی داعش کوژراون.
هاوکارییه‌کانی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل و به‌رهه‌ڵستکارانی سووریا، له حاڵێکدا له ناوچه‌ی کوبانێ به شێوه‌ی فه‌رمی ئاشکرا ده‌کرێت که به‌رهه‌ڵستکارانی سووریا به‌رده‌وام پارتی یه‌کێتی دیموکراتی کوردی سووریا (PYD) و په‌که‌که به هاوکاری کردنی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د تۆمه‌تبار ده‌که‌ن.
زۆربه‌ی له شرۆڤه‌وانانی سیاسی تورکیا پێیان وایه که به ئاوڕدان به‌وه‌ی که ناوی په‌که‌که له لیستی نێونه‌ته‌وه‌یی تیرۆر دانراوه، هاوکاری به‌رهه‌ڵستکارانی سووریا و یکینهکانی پارساتنی گه‌ل که به هێزێکی سه‌ر به په‌که‌که داده‌نرێن، ده‌بێته‌هۆی ئه‌وه‌ی که ئه‌م هێزانه به شێوه‌ی ناڕاسته‌وخۆ بتوانن چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی سه‌ربازی به‌رهه‌ڵستکارانی سووریا به‌کار بێنن.



