ڕۆژنامه‌یه‌کی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له زاری به‌رپرسێکی هه‌رێم ڕایگه‌یاند که‌ئه‌مه‌ریکا له به‌رانبه‌ر به‌شداری کردنی کورد له ده‌وڵه‌تی نوێ ، به‌و مه‌رجه‌ی سه‌رۆک وه‌زیرانی نوێ له‌ماوه‌ی سێ مانگ گۆڕانکاری لهمامهڵهیدا نه‌کات به‌رانبه‌ر هه‌رێمی کوردستان‌و سوننه، به‌ڵێنی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌کپارچه‌یی عێراق و بهههرێمکردنیان داوه به‌کورد.

به‌پێی هه‌واڵی ئرووم نیوز بە گێڕانەوە لە کورد پرێس: ده‌وڵه‌تی نوێێ عێراق پاش تێپه‌ڕێنی چه‌ندین مانگ به سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان دامه‌رزا و ڕۆژنامه‌ی هاووڵاتی ، چاپی هه‌رێمی کوردستان هه‌ندی ورده‌کاری له‌باره‌ی به‌شداری کردنی کورد له ده‌وڵه‌تی نوێ خسته ڕوو.
سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد دووشه‌ممه 8ی ئه‌م مانگه بڕیاریاندا به‌شداری حکوومه‌تی نوێی عێراق بکه‌ن به‌مه‌رجی دانانی مۆڵه‌تی سێ مانگ بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌کان، ئه‌وه‌ش دوای کۆبوونه‌وه‌ی ناوخۆیی خۆیان و گفتوگۆیان هات له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری UNو ئه‌مه‌ریکا له‌سلێمانی.
به‌رپرسێکی باڵای کورد که نه‌یویست ناوی بڵاوبکرێته‌وه به‌هاوڵاتی وت:”ئه‌مه‌ریکا به‌کوردی وتووه سێ مانگ له‌حکوومه‌ته‌که‌ی عه‌بادیدا به‌شداربن، ئه‌گه‌ر پێکه‌وه نه‌گونجان بکشێنه‌وه و حکوومه‌ت هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه.”
وتیشی ئه‌مه‌ریکییه‌کان وتوویانه له‌قۆناغی دووهه‌مدا دروستکردنی هه‌رێم بۆ سوننهکانو به‌هه‌رێمکردنی عێراق ده‌بێته ئه‌مری واقیع.
په‌رله‌مانی عێراق دووشه‌ممه ده‌نگی متمانه‌ی به‌خشیه حکوومه‌تی نوێی عێراق به‌ڵام کورد ده‌نگی بهکارنامهکهی نه‌دا تا ئه‌وکاته‌ی پێداچونه‌وه‌ی پێداده‌کرێت.
شاخه‌وان ده‌لۆ، په‌رله‌مانتاری پارتی له‌به‌غدا، به‌هاوڵاتی وت :”سه‌رکردایه‌تی کورد له‌سێ مانگی یه‌که‌مدا ته‌ماشای نیه‌تپاکی ده‌سه‌ڵاتی شیعی ده‌کات، ئه‌گه‌ر به‌ڵێنه‌کانمان جێبه‌جێنه‌کرا چیتر کورد تاقه‌تی گوێگرتنی له‌به‌ڵێن نه‌ماوه.”
ئاشکراشی کرد که پرۆژه‌ی دواتری ئه‌مه‌ریکیه‌کان بریتی ده‌بێت لهههرێمکردنی عێراق ئه‌گه‌ر حکوومه‌ته‌که‌ی عه‌بادی سه‌رکه‌وتوو نه‌بێت.
گه‌رانه‌وه‌ی کورد بۆ به‌غدا له‌کاتێکدایه که هیچ گره‌نتیه‌ک بۆ جێبه‌جێکردنی به‌ڵێنه‌کان نه‌دراوه و به‌شێکی داواکاریه‌کانیشیان جێنه‌کراوه‌ته‌وه.
له‌مباره‌وه ئه‌بوبه‌کر هه‌ڵه‌دنی، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کگرتوو، جه‌ختیکرده‌وه به‌شداری کورد له‌ژێر فشاری ئه‌مه‌ریکادا بووه و به‌هاوڵاتی وت :”حکوومه‌ته‌که‌ی عه‌بادی حکوومه‌تی پینهوپهڕۆو ناچارییه، ئه‌گینا عه‌قڵیه‌تی ده‌سه‌ڵاتی به‌غدا هیچ نه‌گۆڕاوه.”
پێشیوایه حکوومه‌ته‌که‌ی عه‌بادی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و سه‌رکه‌وتوو نابێت، ئه‌وکات عێراق ده‌کرێته سێ هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆ.



