
بە پێی هەواڵی ئرووم نیوز رۆژی پێنج شەممە ۲۷ی خەرمانان لە رێورەسمێک دا لە شاری نەغەدە بە ئامادەبوونی رزا زارعی سەرۆکی فێدراسیۆنی شاخەوانی ئێران ، کۆمەڵێک لە بەرپرسانی ئێداری و هیندێ لەخەوان و دۆستانی نزیکی مەحەمەد ئەوراز یادی ۱۱مین ساڵ وەگەری کۆچی دوایی ئەو گەورە شاخەوانەی نەغەدەیی کایەوە.
لەو رێورەسمەدا هەرواەها کۆمەڵێک لە شاخەوانانی کۆچ کردووی وڵاتی ئێرانیش بە دانی خەڵات بە بنەماڵەکانیان بەرز ڕاگیرا. لە میانەی ئەو رێورەسمەدا کە بە خوێندنەوەی وتار و مووسیقا کۆتایی پێ هات هەرکام لە سەرۆکی فیدراسیۆنی شاخەوانانی ئێران و نوێنەری شارەکانی شنۆ – نەغەدە لە پاڕلەمان وتەیان سەبارەت بە رێز و گەورەیی محەمەد ئەوراز پێش کێش کرد.
لە کۆتایی دا بەرپرسان ، وەرزیش وانان و خەڵکی نەغەدە و دەورووبەر سەردانی گڵکۆی نەمر ئەورازیان کرد و بە خوێندنەوەی فاتیحا یادیان بەرز ڕاگرت.



