حه‌سه‌ن رۆحانی له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان،سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا جه‌ختی کرده سه‌ر پێویستیی هه‌وڵی به‌په‌له بۆ یارمه‌تی گه‌یاند به خه‌ڵکی غه‌زه و وه‌ستانی هێرشه‌کانی ڕژیمی زایۆنی و نه‌هێشتنی گه‌مارۆ له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه.
ڕۆحانی ڕاشیگه‌یاندووه که ئه‌گه‌ر قاهیره به‌ستێنی هاوکاری و گواستنه‌وه‌ی کاڵا بکاته‌وه،تاران و ئه‌نقه‌ره ده‌توانن پلانڕێژی بکه‌ن بۆ کۆکردنه‌وه و ناردنی یارمه‌تی مرۆڤدۆستانه‌ی وڵاتانی جیهان بۆ غه‌زه.
سه‌رۆک کۆماری ئێران هه‌روه‌ها به ئاماژه به کێشه‌ی تیرۆریزم له عێراق و سووریا،هه‌وڵ بۆ دابین کردنی ئاسایشی وڵاتانی ناوچه‌که‌ی به زه‌رووری وه‌سف کردوه و له‌م پێناوه‌دا داوای هاوکاری چڕی له هه‌موو وڵاتانی ناوچه کرد.
لای خۆیشیه‌وه،ئه‌ردۆغان،سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا جه‌ژنی ڕه‌مه‌زانی له ڕۆحانی و گه‌لی ئێران پیرۆز کرد و جه‌ختی له‌سه‌ر ئاماده‌یی تورکیا بۆ هاوکاری کردنی ئێران له پێناو چاره‌سه‌ریی کێشه‌کانی ناوچه‌که کرد.
هه‌روه‌ها دوو لایه‌ن هیوایان خواست که به پێوشوێنگری ڕێککه‌وتنه‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی ئێران و تورکیا له ئه‌نقه‌ره،په‌یوه‌ندی و هاوکاری دوو وڵات تۆکمه‌تر بێته‌وه.
پێشنیاری ڕۆحانی به ئه‌ردۆغان بۆ یارمه‌تی گه‌یاندن به خه‌ڵکی غه‌زه

سه‌رۆک کۆماری ئێران، جه‌ختی له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی هه‌وڵی به‌په‌له و هاوکاری جیدی وڵاتانی ئیسلامی بۆ یارمه‌تی گه‌یاندن به خه‌ڵکی غه‌زه کرد. حه‌سه‌ن رۆحانی له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان،سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا جه‌ختی کرده سه‌ر پێویستیی هه‌وڵی به‌په‌له بۆ یارمه‌تی گه‌یاند به خه‌ڵکی غه‌زه و وه‌ستانی هێرشه‌کانی ڕژیمی زایۆنی و نه‌هێشتنی گه‌مارۆ له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه.ڕۆحانی ڕاشیگه‌یاندووه […]
سه‌رۆک کۆماری ئێران، جه‌ختی له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی هه‌وڵی به‌په‌له و هاوکاری جیدی وڵاتانی ئیسلامی بۆ یارمه‌تی گه‌یاندن به خه‌ڵکی غه‌زه کرد.
لینک کوتاه : https://oroumnews.ir/?p=168177