“له کۆمه‌ڵگای ئیسلامی‌دا خه‌ڵک به هه‌موو ئایینه جیاوازه‌کانه‌وه پارێزراون و هه‌رگیز له‌به‌ر هۆکاری ئایین ناکوژرێن و ئه‌وه‌ی داعش ده‌یکات هیچ بنه‌مایه‌کی له فیقهی ئیسلامی نییه”
کوردپرێس/ ماوه‌ی نێزیک به دوو مانگه که وڵاتی عێراق له قه‌یرانێکی ناکاوی چاوه‌ڕواننه‌کراودایه. ئه‌وه‌ش به‌هۆی هێرشی گرووپی ده‌وڵه‌تی عێراق و شام(داعش) بۆ سه‌ر چه‌ند پارێزگایه‌کی عێراق بووه، ئه‌و گرووپه توندڕه‌وه له پێشدا هێرشی کرده سه‌ر پارێزگای نه‌ینه‌وا و شاری مووسڵی داگیر کرد و دواتر په‌لی بۆ دیکه‌ی پارێزگاکان هاویشت. داعش ئامانجی خۆی به دامه‌زرانی خه‌لافه‌تێکی نوێ ئیسلامی له عێراق و شام(سووریا) ڕاگه‌یاندووه و به ناوی ئیسلامه‌وه گه‌لێک یاسای توندڕه‌وانه‌ی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی له ناوچه‌کانی ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی داناوه و سه‌رپێچیکاران له یاساکانی خۆی به توندی سزا ئه‌دات و ته‌نانه‌ت مه‌سیحییه‌کانی ناوچه‌که‌ی به زه‌بری هه‌ڕه‌شه ناچار له چۆڵ کردنی ماڵه‌کانیان کرد و ئاگری له که‌نیسه‌کان به‌ردا و به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا و مه‌زارگه و شوێنه پیرۆزه ئایینییه‌کانی موسڵمانانیشی خاپوور کرد و هه‌موو ئه‌وانه‌شی به ناوی ئیسلامه‌وه ئه‌نجام داوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که هه‌ندێ ڕاگه‌یێنه‌ریی ڕۆژئاوا و عه‌ره‌بی پاگه‌نده‌ی ئه‌وه‌یان ده‌کرد ئه‌م قه‌یرانه شۆڕش و سه‌رهه‌ڵدانی عه‌شیره‌کانی عێراقه، به‌ڵام به دژایه‌تی داعش له‌گه‌ڵ شیعه و سوننه‌ی عێراق ناڕاست بوونی ئه‌و پاگه‌نده‌یه ده‌رکه‌وت و له‌م ماوه‌یه‌ش که‌سایه‌تییه سیاسییه‌کانی سوننه ڕایانگه‌یاندووه که داعش نه‌ک هه‌ر ئیسلامی نییه، به‌ڵکوو بوونیان له عێراق شه‌رعی نییه و کرده‌وه‌کانیان له به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانی ئیسلامی ناشکێته‌وه.
خه‌لافه‌تی داعش دژی بنه‌ماکانی ئیسلام و قورئانه
له‌مباره‌وه عه‌لی باپیر، ئه‌میری کۆمه‌ڵی ئیسلامی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی فارس، وێڕای ده‌ربڕینی ئه‌سه‌ف و ناڕه‌زایی خۆی له‌وه‌ی که داعش له عێراق جینایه‌ته‌کانی به جلی ئیسلامه‌وه ئه‌نجام ئه‌دات، جه‌ختی کرد خه‌لافه‌تی داعش که له‌ژێر ناوی ئیسلام جینایه‌ت ده‌کات، دژ به بنه‌ما و یاساکانی قورئان و به پێچه‌وانه‌ی یاسا ڕه‌سه‌نه‌کانی ئیسلامه و وتی: سه‌رجه‌م سزا ئیسلامییه‌کان له دوا ڕۆژه‌کانی ژیانی پێغه‌مبه‌ری مه‌زن هاتووه، که‌چی ئه‌مڕۆکه هه‌ندێ که‌س ئایین له سزادانه‌وه، ده‌ستپێده‌که‌ن.
وتیشی: ده‌بێ له پێشدا خه‌ڵک له ڕێگای ئیسلامه‌وه هۆشیار بکرێته‌وه و دواتر سزا دابنرێت و ئامانجی ئیسلام له دانانی سزا و یاساکانیش پاراستنی ئایین، دارایی و سامانی خه‌ڵک و ئاسایش و نامووس و که‌رامه‌تی خه‌ڵکه‌که‌یه.
جه‌ختیشی کرد که له کۆمه‌ڵگای ئیسلامی‌دا خه‌ڵک به هه‌موو ئایینه جیاوازه‌کانه‌وه پارێزراون و هه‌رگیز له‌به‌ر هۆکاری ئایین ناکوژرێن و ئه‌وه‌ی داعش ده‌یکات هیچ بنه‌مایه‌کی له فیقهی ئیسلامی نییه و ئیسلام هه‌رگیز له که‌شێک که له پێشدا ته‌ندروست پاک نه‌کراوه‌ته‌وه، ده‌ست ناداته سزادانی خه‌ڵک و ئه‌وانه‌ی که به ناوی ئیسلامه‌وه دێن و ئایین به سزادان ده‌ستپێده‌که‌ن له ڕاستیدا بناغه‌کان و بنه‌ماکانی ئیسلام پێشێل ده‌که‌ن.
ئه‌م که‌سایه‌تییه ناسراوه‌ی سوننه و کورد ڕاشیگه‌یاند که ئیسلام ڕێ نادات ئایین له‌سه‌ر خه‌ڵک داسه‌پێندرێت و حه‌ق پێویستی به‌وه نییه به ناچاری و زۆره‌ملی به سه‌ر خه‌ڵک داسه‌پێندرێت و ته‌نیا بۆ به‌ره‌ڤانی کردن له به‌رانبه‌ر ناحه‌ق پێویستی به زه‌بری هێز ده‌بێت.
وتیشی: حه‌ق ئه‌گه‌ر حه‌ق بێت ده‌چێته گیانی خه‌ڵک و ده‌بێ هه‌موومان بزانین ئه‌م جیهانه شوێنی تۆڵه‌کردنه‌وه نییه، به‌ڵکوو شوێنی تاقی کردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌کانه و شوێنی حیسابی خودا و خه‌ڵکیش ڕۆژی قیامه‌ته.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا که پێغه‌مبه‌ری مه‌زن له مه‌دینه مه‌سیحی و جوله‌که و هه‌مووانی پێکه‌وه قبووڵ کردبوو.
شێخ عه‌لی باپیر جه‌ختیشی کرد: داعش کرده‌وه‌کانی له به‌رژه‌وه‌ندی دوژمنانی ئیسلامه و کرده‌وه‌کانیان وایه که پیلانه‌کانی دوژمنانی ئیسلام جێبه‌جێ ده‌که‌ن و ئه‌مه‌ش خه‌مێکی گه‌وره‌ی جیهانی ئیسلامه.
داعش گرووپێکی تیرۆریستییه و ته‌مه‌نی کورت ده‌بێت
هه‌روه‌ها جه‌بار یاوه‌ر، وته‌بێژی هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراق له هه‌ولێر به هه‌واڵنێری فارسی ڕاگه‌یاند: داعش گرووپێکی تیرۆریستییه که هێرشی کردۆته سه‌ر عێراق و هه‌رێمی کوردستانیش به یه‌ک له ویلایه‌ته‌کانی خۆی ده‌زانێت.
جه‌بار یاوه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که هێزی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه‌ی که سوپای عێراق لێی کشاونه‌ته‌وه له شه‌ڕ و پێکادان له‌گه‌ڵ داعشدان و ڕێگری ده‌که‌ن له به‌ره‌وپێشچوونیان.
هاوپێوه‌ند به داهاتووی داعش ئه‌مینداری گشتیی پێشمه‌رگه جه‌ختی کرد له ته‌مه‌نی ئه‌م گرووپه توندڕه‌وه ئه‌وه‌نده ناخایێنێ و ئه‌گه‌ر ناکۆکییه‌کانی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێراق له ڕێگای گفتوگۆ و له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تێکی گشتگیری بنکه‌فراوان و نه‌ته‌وه‌یی کۆتایی پێبێت، چیتر ئه‌م گرووپه هیچ پێگه و جێگه‌یه‌کی له نێوان خه‌ڵکی عێراقدا نابێت.
داعش هه‌وڵ بۆ داگیر کردنی ناوچه‌که به گشتیی ئه‌دات
له لایه‌کی دیکه‌وه نازم ده‌باغ، نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ئێران له‌باره‌ی چالاکییه‌کانی داعش وتی که ئه‌و گرووپه گه‌لێک چه‌کی پێشکه‌وتوو و هێزی بیانی به‌ده‌سته‌وه‌یه و ئه‌وه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی زیاتری هه‌بێت و هه‌وڵ ئه‌دات بۆ داگیر کردنی سه‌رجه‌م ناوچه‌که.
داعش سنووره‌کانی ئیسرائیل ده‌پارێزێت
که‌سایه‌تییه‌کی دیکه‌ی کورد له گفتوگۆی هه‌واڵنێری فارس له هه‌ولێر، داعشی به گرووپێکی تیرۆریستی وه‌سف کرد که له‌ژێر ناوی ئیسلام و جیهادی ئیسلامی ده‌ستی داوه‌ته کوشت‌وبڕ و خوێنڕشتن.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی کوردستان ئه‌و پرسیاره ده‌خاته ڕوو که بۆچی داعش ته‌نیا ده‌یهه‌وێ له عێراق و شام خه‌لافه‌ت و ئیماره‌تی ئیسلامی بونیات بکات و بۆچی له عه‌ره‌بستان ئه‌وه ناکات.
مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی ئاماژه به‌وه‌ش ئه‌دات که هه‌ڵگرسانی شه‌ڕی تایفی له عێراق ده‌بێته هۆی پاراستنی ئاسایشی سنووره‌کانی ئیسرائیل و بیانوویه‌ک ده‌خاته ده‌ستی ئه‌مه‌ریکا بۆ ئه‌وه‌ی دیسانه‌وه خۆی له عێراق وه‌ربدات.
وتیشی که ئامانجی داعش له جینایه‌ته تۆقێنه‌ره‌کان و بڵاوکردنه‌وه‌ی دیمه‌نی سه‌ربڕین و کوشتنی به کۆمه‌ڵ، دروست کردنی ترس و تۆقانه له ڕای گشتیی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی سیاسی عێراق.
جه‌ختیشی کرد که کرده‌وه‌کانی داعش هه‌رگیز پشتیوانی له مافی هیچ یه‌ک له پێکهاته‌کانی کورد و عه‌ره‌ب و تورک و فارس و سوننه‌کان ناکات و ئه‌وه‌ش لای سه‌رجه‌م زانایه‌کی ئایینی و ته‌نانه‌ت سوننه‌کانیش ئاشکرایه و شاردراوه نییه.
سپاسی هه‌ڵوێستی زانایانی ئایینی سوننه‌ی کوردستانیشی کرد له ئیدانه کردنی کرده‌وه و ئه‌ندێشه‌کانی داعش و وتی ئه‌گه‌ر زانایانی ئایینی سوننه‌ی کورد، له به‌رانبه‌ر کرده‌وه‌کانی داعش که شیعه به رافزی و مه‌سیحی به کافر ده‌زانێت بێده‌نگی بنوێنن، ئه‌وا لای خه‌ڵک وا ده‌نوێنێ که داعش له‌گه‌ڵ حزبه ئیسلامییه‌کاندا به‌یه‌ک ڕێبازدا ده‌ڕۆن و به‌وه‌ش، حزبه ئیسلامییه‌کان پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری خۆیان له ده‌ست ئه‌ده‌ن.
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی هه‌رێمی کوردستان یه‌کگرتنه‌وه‌ی لایه‌نه جیاوازه‌کانی عێراق و گه‌ڕانه‌وه بۆ یاسا ڕه‌سه‌نه‌کانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام به ته‌نیا ڕێگای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش ده‌زانێت.
ئامانجی داعش له عێراق پشتیوانی کردنی سوننه‌کان نییه
هه‌روه‌ها ئه‌حمه‌د که‌ریم، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌لاحه‌ددین له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی فارس له به‌غدا، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا که هێزی ئه‌منی و پۆلیس و سوپای عێراق له شه‌ڕ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش گه‌لێک سه‌رکه‌وتنیان تۆمار کردووه و هه‌ماهه‌نگی باش هه‌یه له نیوان عه‌شیره‌ته‌کانی تکریت و هێزی سه‌ربازی و ئه‌منی عێراق.
ناوبراو داعشی به گرووپێکی تیرۆریستی وه‌سف کردووه که له‌لایه‌ن وڵاتانی ناوچه‌که‌وه پشتیوانی ده‌کرێت و له هه‌وڵی ئه‌وه‌ش دایه ناوچه‌که په‌لکێشی بشێوی و ئاڵۆزایی بکات و به پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌کانیان، هه‌رگیز به ئامانجی پشتیوانی له سوننه‌کان نه‌هاتوونه‌ته عێراق، به‌ڵکوو ته‌نیا له‌ژێر پاساوی ئایین له هیچ جینایه‌ت و تاڵانێک سڵ ناکه‌ن و ئیسلام پێوه‌ندی به‌وانه‌وه نییه.
ده‌بێ سه‌رکرده‌کانی عێراق ڕێگری بکه‌ن له ڕشتنی خوێنی خه‌ڵک
له‌لایه‌کی دیکه‌وه شێخی گه‌وره‌ی ئه‌لئه‌زهه‌ر ڕایگه‌یاند که به نیگه‌رانییه‌وه چاوی له گۆڕانکارییه‌کانی عێراقه و داوای له هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌کانی عێراق کرد چه‌مکی ڕێککه‌وتن و لێکتێگه‌یشتن له نێوان ده‌سته و چینه جیاوازه‌کانی عێراق زیندوو بکه‌نه‌وه.
داواشی له سه‌رکرده‌کانی عێراق کرد ڕێگری بکه‌ن له ڕشتنی خوێنی خه‌ڵکی بێ‌تاوان به هه‌موو ئایین و پێکهاته‌کانه‌وه.
داعش باڵێ سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌ورووپایه
هه‌روه‌ها محه‌مه‌د سه‌لاح زاید، سه‌رکرده‌ی حزبی سوفی “النصر” له میسر داعشی به باڵی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا و ئه‌ورووپا له عێراق زانی و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، داعش هه‌مان ڕۆڵێک بۆ ئه‌مه‌ریکا ده‌گێڕێت که ئه‌لقاعیده له ئه‌فغانستان ده‌یگێڕا و ئه‌وه‌ی داعش له عێراق ده‌یکات له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریکا و ئیسرائیله و به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ش فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم به ئیسرائیل و ڕه‌وانه کردنی ۳۰۰ ڕاوێژکاری سه‌ربازی ئه‌مه‌ریکا بۆ عێراقه، که بێگومان ژماره‌ی ڕاوێژکاره‌کانیش زیاتره له‌و ڕێژه‌یه و له‌وانه‌یه ئه‌م کارانه‌ش ئاماده‌کاری بێت بۆ دابه‌ش کردنی عێراق.
خه‌لافه‌تی داعش، چه‌واشه‌کاری و ڕه‌ش کردنی ئیسلامه
له‌لایه‌کی دیکه‌وه، ئیبراهیم نه‌جم، ڕاوێژکاری موفتی میسر بۆ فارس وتی: ئه‌ندێشه توندڕه‌وه‌کانی داعش گه‌نجانی زۆری له ژێر ناوی ئایین به لاڕێدا برد و ئه‌و ئیماره‌ته ئیسلامییه‌ی که هه‌وڵی دروست کردنی ئه‌دات، ته‌نیا چه‌واشه‌کاری ئایینه و له‌ناوبردنی وڵاتان و ڕشتنی خوێنی خه‌ڵک.
وتیشی ئه‌و گرووپه ده‌قه ئایینییه‌کانی ئیسلام بۆ پاساوهێنانه‌وه‌ی جینایه‌ته‌کانی خۆیان به‌کار ده‌هێنن و ئه‌وه‌ی ده‌یکه‌ن ده‌بێته هۆی ڕه‌ش کردنی ڕوومه‌تی ئیسلام و جه‌ختی کرد که به‌ره‌نگاری بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره ئه‌ندێشه‌ی تێکده‌رانه، زۆر پێویسته چونکوو ئه‌ندێشه و کرده‌وه‌کانی داعش ته‌نیا له به‌رژه‌وه‌ندی دوژمنانی ئیسلامه و ده‌بێته هۆی پاساوێک بۆ بێگانه‌کان له ده‌ستێوه‌ردانی کاروباری ناوخۆیی ناوچه‌که و وڵاتانی ئیسلامی.