سواره ایلخانی زاده یکی از شاعران معروف شعر کُردی است او توانست بعدازمدتی ؛انقلابی در شعرکُردی به وجود آورد. بزرگ‌ترین دستاورد وی شعرنوکُردی بود. بیش‌تر اساطیر و بزرگان ایرانی وی را پدر شعر نوی کُردی و بانی آن می دانند. سواره ایلیخانی زاده درسال ۱۳۱۶ در روستای ترُجان یکی از توابع شهرستان بوکان بدنیا آمد وی از همان دوران کودکی زندگی سختی را پشت سرگذاشت. بعد از پایان یافتن تحصیلات ابتدای و راهنمایی سواره. خانواده وی در سال ۱۳۴۱ از روستای ترجان به روستای قره گویز یکی دیگر از توابع همین شهرستان نقل مکان می‌کنند. او مدرک دیپلم خود را شهر تبریز میگرد و برای فراگیری تحصیلات تکمیلی در رشته حقوق قضایی به تهران می‌رود و درسال۱۳۴۷ موفق به اتمام تحصیلات خود می‌شود. سواره عشقی خاصی به مردم کُرد داشت و همین عشق درونی وی باعث شد در فعالیتهای سیاسی و فرهنگی حضور یابد و ضمن سرودن شعرهای ملی به فعالیتهای سیاسی هم می‌پرداخت. اما به دلایل زمان خود درسال ۱۳۴۳ به مدت ۶ماه در زندان قزل قلعه تهران زندانی می‌شود. وی در سال ۱۳۴۶ در قسمت کردی رادیو تهران مشغول بکارمیشود اما متاسفانه مرگ وی را مجال نمیدهد و در سال ۱۳۵۴ در حالی که کم‌تر از ۳۸ سال داشت بر اثر سانحهٔ تصادف در تهران درگذشت. پس از فوت جسد وی را به روستای حمامیان بوکان می‌آورند ودرگورستان همان روستا دفن می‌کنند.
آثار و اشعار
سواره ایلخانی یکی شاعران و نویسندگان مشهور ایران است. ویکی از آثار مشهور وی کتاب مجموعه شعر سنگینه خواب است. سواره بنیان‌گذار شعر نوین کُردی در کُردستان ایران در همهٔ زمینههای ادبی از قبیل نقد ادبی، نمایشنامهنویسی، داستان کوتاه و بلند، هنر، ادبیات فولکلور، شعر سپید و عروضی و… نوشتههایی از خود به یادگار گذاشتهاست. شعرهایی از او در دهههای چهل و پنجاه در نشریاتی چون نگین، خوشه، سخن، فردوسی و… به زبان فارسی و گاه کُردی منتشر شدهاست. سواره در شعرهای فارسی خود بیش‌تر زیر تأثیر فروغ و اخوان بوده اما شعرهای کُردی او مستحکم و دارای سبک ویژهاست و به ویژه شعر بلند «خواب سنگی» از نمونه‌های ماندگار شعر کُردی است.
یکی از اشعار سواره ایلخانی زاده
شار / گولم!/ دلم پره له ده رد وکول / ئه لیم بروم له شاره که ت / ئه لیم به جامی ئاوی کانیاوی دیه که م/ عیلاجی که م کولی دلی پرم، / له ده ردی ئینتزاره که ت /
ترجمه فارسی
شهر / زیبای من / درونم مملو از غم وغصه می‌باشد / میخواهم که شهر ترا ترک بگویم / میخواهم با کمی آب چشمه روستایمان / غم وغصه درونم را از درد انتظار دوا کنم
کورته‌یه‌کی بیۆگرافیی سواره‌ی ئێلخانیزاده
سواره کوڕی ئه‌حمه‌د ئاغا، کوڕی حاجی باییز ئاغای ئێلخانیزادهیه. ساڵی ۱۹۳۷ له گوندی تورجان (که ده‌که‌وێته نزیک شاری بۆکان) له‌دایکبوه. هێشتا منداڵ ده‌بێت که عیسمه‌ت خانمی دایکی کۆچیدواییده‌کات. هه‌ر له‌و ده‌مه‌دا ماڵیان بۆ گوندی قه‌ره‌گوێز ده‌گوێزنه‌وه. له‌وێ باوکی ژنێکی دیکه ده‌هێنێت. ئه‌و ژنه بۆ سواره و خوشک و براکه‌ی وه‌ک دایکی ڕاسته‌قینه واده‌بێت. هاوینی ساڵی ۱۹۵۴ له قه‌ره‌گوێزه‌وه بۆ بۆکان بارده‌که‌ن و له‌وێ نیشته‌جێ ده‌بن. له پاییزی ئه‌و ساڵه‌دا سواره دوچاری نه‌خۆشییه‌کی سه‌خت ده‌بێت و سێ ساڵ له‌جێدا ده‌یخات. کاتێک ده‌که‌وێته‌وه سه‌رخۆی، سواره‌که‌ی جاران نامێنێت و لاواز و بێهێز ده‌بێت. به‌و حاڵه‌شه‌وه به‌رده‌وام ده‌چێته قوتابخانه و چه‌ند ساڵ له بۆکان ده‌خوێنێت. پاشان ده‌چێته ته‌ورێز و له‌وێ درێژه به خوێندن ده‌دات. ساڵی ۱۹۶۲ بڕوانامه‌ی دیپلۆم وه‌رده‌گرێت و به‌شداریی تاقیکردنه‌وه‌ی زانکۆی تاران ده‌کات. سه‌ره‌نجام له کۆلێژی حقوق له به‌شی قه‌زایی وه‌رده‌گیرێت. له‌و سه‌روه‌خته‌دا کۆمه‌ڵێک ڕوناکبیری کورد له ڕیزی ڕێکخراوێکی نهێنیی به‌ناوی «یه‌کێتی خوێندکارانی کورد له زانستگاکانی ئێران» تێده‌کۆشن. سواره‌ش وه‌ک خوێندکارێک و وه‌ک کوردێکی خاوه‌ن هه‌ڵوێست و چالاک ده‌بێته ئه‌ندام تیایدا. هه‌ر له‌و ده‌مه‌دا له‌گه‌ڵ کیژێکی ئازه‌ری نیشته‌جێی شاری بۆکان به ناوی «ڕوقیا» که چه‌ند ساڵ ئه‌وینداری یه‌کتر بون، خێزان پێکده‌هێنن و به‌رهه‌می ئه‌و هاوسه‌رییه کوڕێک ده‌بێت به‌ناوی «بابه‌ک».
ساڵی ۱۹۶۳ سمایلی شه‌ریف زاده و سواره و ده‌سته‌یه‌ک خوێندکار و لاوی کورد شێلگیرانه تێده‌کۆشن له‌پێناو دامه‌زراندنی ڕێکخراوێکی خوێندکاریی چه‌پ و شۆڕشگێڕ و جموجوڵێکی گه‌رم ده‌ستپێده‌که‌ن.
به‌درێژایی ئه‌و ساڵانه‌ی که له زانکۆ ده‌خوێنێت، مامه‌کانی به‌گشتی و حاجی ڕه‌حمانی ئێلخانی زاده و سه‌عدی موهته‌دی به‌تایبه‌تی یارمه‌تی ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها ئامۆزایه‌کی له خۆی به‌ته‌مه‌نتری به‌ناوی «حه‌سه‌ن» به‌رده‌وام ده‌ستگیرۆیی ده‌کات و ناهێڵێت ده‌سته‌نگیی پێوه دیاربێت.
ڕۆژی ۲۰/۳/۱۹۶۴ حکومه‌تی حه‌مه ڕه‌زاشا شاڵاوی گرتن و زیندانی کردنی تێکۆشه‌ران ده‌ستپێده‌کات و نزیکه‌ی ۱۵۰ لاوی ڕوناکبیر و تێکۆشه‌ری کورد به تۆمه‌تی هاوکاریی له‌گه‌ڵ (حیزبی دیموکراتی کوردستان) ده‌گرێت و ده‌یانخاته زیندانی «قزل قلعه»وه. سواره‌ش به‌ر ئه‌و شاڵاوی ڕه‌شبگیرییه ده‌که‌وێت. ئه‌گه‌رچی ئه‌و به‌له‌ش نه‌خۆش و لاواز ده‌بێت، به‌ڵام دلێرانه شه‌ش مانگ خۆی ڕاده‌گرێت و ئه‌شکه‌نجه و ئازار وره‌ی پێ به‌رنادات. تا سهرنجام هیچی له‌سه‌ر ئیسپات نابێت و ئازاد ده‌کرێت. کاتێک له زیندان دێته ده‌رێ، ده‌چێته‌وه زانکۆ و خوێندنه‌که‌ی درێژه‌پێده‌داته‌وه. ساڵی ۱۹۶۸ خوێندنی زانکۆ ته‌واوده‌کات. هه‌ر له‌و ده‌مه‌دا له به‌شی کوردی ڕادیۆی تاران وه‌ک کارمه‌ند داده‌مه‌زرێت. له‌و ڕادیۆیه‌دا به‌رنامه‌یه‌کی ئه‌ده‌بی و ڕۆشنبیریی به‌ناوی «تاپۆ و بومهلێڵ» پێشکه‌ش ده‌کات. ئه‌و به‌رنامه‌یه گوێگرێکی زۆری ده‌بێت و به‌و بۆنه‌یه‌وه سواره له‌نێو توێژێکی به‌رینی خه‌ڵکی کوردستاندا ده‌ناسرێت.
به‌شی زۆری ته‌مه‌نی سواره ململانێ ده‌بێت له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا. ئه‌وه‌نده‌ی که له بیماری و له‌شبه‌باریدا ده‌ژی، ئه‌وه‌نده له‌شی ساغ و ئاسوده به‌خۆیه‌وه نابینێت. به‌ڵام سه‌رباری ئه‌و ژیانه سه‌خت و ناهه‌مواره، هه‌رده‌م وره‌به‌رز و به بیروباوه‌ڕ ده‌بێت.
ڕۆژی ۱۲/۱/۱۹۷۶ له‌کاتێکدا که سواره به‌ره‌و ماڵ ده‌ڕواته‌وه، ئوتومبیلێک لێیده‌دات و ده‌یخات. به‌ڵام ئه‌و پێی واده‌بێت که ئازارێکی که‌می گه‌یشتوه و هیچی لێنه‌هاتوه. ئیدی ده‌یبه‌نه‌وه ماڵه‌که‌ی خۆی. ورده ورده ئازاری له‌شی زیاد ده‌کات. پاش دو ڕۆژ ده‌یبه‌نه خه‌سته‌خانه‌ی «میساقیه»ی تاران. کاتێک دوکتۆر لێیده‌کۆڵێته‌وه، ده‌ڵێت توشی زه‌ردویی بوه. دواتریش گومانی نه‌خۆشی سه‌ره‌تانی لێده‌که‌ن. بۆیه بڕیار ده‌ده‌ن که نه‌شته‌رگه‌ریی بۆ بکه‌ن. به‌ڵام به‌رگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌که ن
اگرێت و ڕۆژی چوارشه‌ممه 14/1/1976 دڵی له‌لێدان ده‌که‌وێت. ڕۆژی دواتر کۆمه‌ڵێک له خزمان و دۆستان و ڕوناکبیرانی کوردی تاران، ته‌رمه‌که‌ی بۆ بۆکان ده‌به‌نه‌وه و له مه‌راسیمێکی پڕ ڕێز و شکۆدا له گۆڕستانی گوندی حه‌مامیان ده‌ینێژن.
ئه‌گه‌رچی سواره زیاتر وه‌ک شاعیر ناوده‌رده‌کات، به‌ڵام له ڕاستیدا ده‌ستێکی باڵای له په‌خشان و وتاری ئه‌ده‌بی و چیرۆک و شانۆنامه‌نوسینیشدا ده‌بێت و گه‌لێک به‌رهه‌می ناوازه و سه‌نگین ده‌نوسێت، که به‌شی زۆریان تا ئێستاش به ده‌ستنوسیی ماونه‌ته‌وه. به‌رهه‌مه‌کانیشی به‌ناوی «سواره، ئازاد و پ. ئه‌هورا»وه بڵاوده‌کاته‌وه.