• امروز : پنج شنبه - ۲۶ شهریور - ۱۴۰۵
  • برابر با : 5 - ربيع ثاني - 1448
  • برابر با : Thursday - 17 September - 2026

هەڕەشەی بارزانی لە لایەنگرانی داعش

  • کد خبر : 181925
  • ۰۲ مهر ۱۳۹۳ - ۰:۰۰

باەزانی هەرەشەی لە لایەنگرانی داعش کرد و داوای سزای تووندی بۆیان کرد بەپێی هەواڵی ئرووم نیوز بە گێڕانەوە لە کوردپرێس، دوێنێ لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق پێشوازیی لە فرانک بێکەر باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد. مەسعود بارزانی لەم دیدارەدا جەختی کرد کە ئەو خەڵکانەی هاوکاریی داعشیان کردووە و بەشداربوونە لە […]

باەزانی هەرەشەی لە لایەنگرانی داعش کرد و داوای سزای تووندی بۆیان کرد

بەپێی هەواڵی ئرووم نیوز بە گێڕانەوە لە کوردپرێس، دوێنێ لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق پێشوازیی لە فرانک بێکەر باڵیۆزی بریتانیا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

مەسعود بارزانی لەم دیدارەدا جەختی کرد کە ئەو خەڵکانەی هاوکاریی داعشیان کردووە و بەشداربوونە لە کوشتن و بڕین و تاڵان و دەستدرێژی بۆ سەر خەڵک دەبێ بە توندی سزا بدرێن و تاوانباران لەو کەسانە جیا بکرێنەوە کە لەگەڵ تیرۆریستاندا هاودەست نەبوونە. هەروەها لەم دیدارەدا سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە بەسەر تیرۆریستان و هەنگاوەکانی هێزە هاوپەیمانەکان و وەشاندنی گورزە ئاسمانییەکان لە دژی تیرۆریستانی داعش لە ناو خاکی سووریا خرایە بەر باس.

پەیوەست بە دژایەتیکردنی تیرۆریستان هەردوولا لەسەر ئەوە هاوڕابوون کە هاوکات لەگەڵ سەرکەوتنی سەربازی بەسەر تیرۆریستان پێویستە لەڕووی سیاسیشەوە لەناوخۆی عێراق و هەروەها لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە کاری جدی بکرێت بۆ نەهێشتن و لەناوبردنی تیرۆریستانی داعش. بارودۆخی هێزەکانی پێشمەرگە لە بەرەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر تەوەرێکی دیکەی ئەم دانیشتنە بوو و تێیدا مەسعود بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە دەستپێشخەری لەدەستی هێزی پێشمەرگە دایە و تیرۆریستان لە دۆخی بەرگریی و پاشەکشە دان.

لینک کوتاه : https://oroumnews.ir/?p=181925

برچسب ها

ثبت دیدگاه

در انتظار بررسی : 0انتشار یافته : ۰
قوانین ارسال دیدگاه
  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.