
وته‌بێژی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" رایگه‌یاند که چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش ده‌ستیانکردووه به بڵاوبوونه‌وه له‌و شوێنانه‌ی که له‌لایه‌ن ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی بۆردوومانکران به ئاراسته‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌ژێر ده‌ستی کورده‌کاندایه.
یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" داوای‌کرد هێرشی ئاسمانی بکرێته‌سه‌ر ئه‌و چه‌کدارانه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی که هێرش ده‌که‌نه‌سه‌ر شاری کوبانێ.
رێدور خه‌لیل وته‌بێژی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" بۆ ئاژانسی رۆیته‌رز وتی: "دووباره بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ده‌بێته‌هۆی زیادبوونی فشاره‌کان له‌سه‌ر شه‌ڕڤانانی کورد که دژی چه‌کدارانی داعش به‌رگری له شاری کوبانێ ده‌که‌نن".
به‌هۆی هێرشی چه‌کدارانی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی شاری کوبانێ زیاتر له 130 هه‌زار کوردی سوریە روویانکرده تورکیا.
رێدور خه‌لیل وتیشی: "له ئێستادا چه‌کدارانی داعش له‌و ناوچانه‌ی بۆردوومانکران به‌ره‌و ناوچه‌کانی ئێمه دووباره بڵاوده‌بنه‌وه".
جه‌ختیشی له‌وه‌کرده‌وه که "ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی زیادبوونی فشاره‌کان له‌سه‌ر هێزه‌کانمان گه‌ر بۆردوومانی مۆڵگه‌کانی داعش له به‌ره‌ی کوبانێ نه‌کرێت".
له چوارچێوه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی دروستیکردووه بۆ لێدانی داعش ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌که‌م گورزی له ناو خاکی سوریا له‌و رێکخراوه وه‌شاند و به فڕۆکه جه‌نگییه‌کان هێرشیان کرده سه‌ر شاری رقه له سوریا، که به‌ناوه‌ندی ده‌سه‌ڵاتی رێکخراوی به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) داده‌نرێت، هاوکات به مووشه‌کی جۆری تۆماهۆکیش له مۆڵگه‌کانی داعشی له‌و شاره دا.



