ژماره‌یه‌کی زۆری کوردانی نیشته‌جێ ئه‌ورووپا به ئامانجی شه‌ڕی دژی داعش گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستان

به‌پێی هه‌واڵی ئرووم نیوز کوردپرێس به گێڕانه‌وه له ئه‌سۆشه‌یتدپرێس نووسی: زیاتر له 2000 هاووڵاتی ئه‌ورووپایی ئه‌م به‌ژه‌یان به‌جێ هێشتووه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ڤلی چه‌کدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شام (داعش) ببن و ڕوویان کردۆته سووریا و عێراق. له به‌رانبه‌ردا سه‌رکرده‌کانی کورد ڕایده‌گه‌یێنن که له ماوه‌ی دوو مانگی دواییدا، ژماره‌یه‌کی زۆری کوردانی نیشته‌جێ ئه‌ورووپا به ئامانجی شه‌ڕ له دژی داعش گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستان.
به‌رپرسانی ئه‌منی ئه‌ورووپا نیگه‌رانی زۆر ده‌رده‌بڕن سه‌باره‌ت به ڕۆیشتنی هاووڵاتیانی وڵاتانی ئه‌ورووپا بۆ سووریا و عێراق و “ته‌ڤلی بوونیان به داعش” به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه ڕاوبۆچوونیان جیاوازه سه‌باره‌ت به ڕۆیشتنی کوردانی نیشته‌جێ ئه‌ورووپا بۆ “شه‌ڕی دژی داعش” و باس له‌وه ده‌که‌ن که شه‌ڕڤانانی کورد به هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ڕۆژئاوا دانانرێن و بۆیه ڕێگری ناکه‌ن له ڕۆیشتنی کوردان بۆ عێراق و سووریا.
ترۆند هۆگۆباخن، وته‌بێژی هێزی ئه‌منی نه‌رویژ له‌مباره‌وه به ئه‌سۆشه‌یتدپرێسی وت: ئێمه تیشکمان خستۆته سه‌ر گرووپه‌کانی وه‌کوو داعش نه‌ک ئه‌و که‌سانه‌ی که به ئامانجی ئازاد کردنی ناوچه‌کان له ژێر ده‌ستی داعش ڕوو ده‌که‌نه عێراق و سووریا، چونکه ئه‌وانه دژ به داعشن و نابن به مه‌ترسی.
له ئه‌ورووپا زۆر به ده‌گمه‌ن سه‌فه‌رێک که به ئامانجی به‌شداری له چالاکییه‌کی چه‌کداری ئه‌نجام بدرێت به تاوان داده‌نرێت و یاسا ڕووبه‌ڕووی ئه‌و جۆره سه‌فه‌رانه نابێته‌وه بۆیه به‌رپرسانی ئه‌ورووپا ده‌ڵێن که ته‌نیا له کاتێکدا ده‌توانن به کرده‌یی خۆیان له بابه‌ته‌که وه‌ربده‌ن که یه‌ک له‌و که‌سانه هه‌ستابێت به ئه‌نجام دانی جینایه‌تی جه‌نگی و یان له دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئه‌ورووپا به‌شداری بکات له کرده‌وه‌ی تیرۆریستی.
ئامارێکی ورد و ڕێک و پێک له‌سه‌ر ژماره‌ی ئه‌و کوردانه‌ی نیشته‌جێ ئه‌ورووپا به‌ده‌سته‌وه نییه که به ئامانجی شه‌ڕی دژی داعش گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ هه‌رێمی کوردستان.
محه‌مه‌د ته‌نریوردی جێگری به‌رپرسی کۆمه‌ڵه‌ی کوردانی نیشته‌جێ ئه‌ڵمانیا له‌مباره‌وه ده‌ڵێت که بۆ خۆی ژماره‌یه‌کی زۆر له کوردان ده‌ناسێت که له ئه‌ڵمانیا و دیکه‌ی وڵاتانی ئه‌ورووپاوه به ئامانجی شه‌ڕ له دژی داعش و به‌ره‌ڤانی کردنی هه‌رێمی کوردستان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ هه‌رێم.
شوان زه‌لال، لێکۆڵه‌ر له زانکۆی کینگ و به‌رپرسی دامه‌زراوه‌ی کوردوچی له‌نده‌ن باس له‌وه ده‌کات که ژماره‌ی ئه‌و کوردانه‌ی که به مه‌به‌ستی به‌شداری له شه‌ڕی دژی داعش گه‌ڕاونه‌ته‌وه به‌رابه‌ره له‌گه‌ڵ ژماره‌ی هاووڵاتیانی به‌ریتانیایی که ڕۆیشتوونه‌ته ڕیزی چه‌کدارانی گرووپی تیرۆریستی داعش.
به‌ڵام حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایده‌گه‌یێنێت که پێویست به‌وه ناکات کورده‌کانی نیشته‌جێ ئه‌ورووپا بۆ شه‌ڕ له دژی داعش بڕۆنه ڕیزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم چونکه له ئێستادا هێزی پێشمه‌رگه له ڕووی ژماره‌وه زۆره و چیتر پێویستیان به هێز نییه و ته‌نیا پێویستیان به چه‌کی پێشکه‌وتووی نوێیه.
ئه‌و چه‌که‌ی ئێستا له ده‌ستی پێشمه‌رگه‌کانی هه‌رێمی کوردستانه چه‌کی دروست کراوی ساڵه‌کانی ۱۹۷۰ و ۱۹۸۰ی زایینی و چیتر به کار نایێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه داعش ژماره‌یه‌کی زۆربه‌ی چه‌کی پێشکه‌وتوو و مۆدێڕنی به‌ده‌سته‌وه‌یه که پاش هه‌ڵهاتنی سوپای عێراق ده‌ستی به سه‌ردا گرت و به‌و چه‌که پێشکه‌وتووه هێرش ده‌کاته سه‌ر پێشمه‌رگه و هێزی کوردیش به چه‌کی کۆنه‌وه به‌ره‌ڤانی ده‌کات.
به وته‌ی شوان زه‌لال له‌وانه‌یه لای به‌ریتانیا هه‌ندێ نیگه‌رانی دروست بێت له‌باره‌ی ڕۆیشتنی کوردانی نیشته‌جێ ئه‌و وڵاته بۆ هه‌رێمی کوردستان به‌ڵام پێناچێت ئه‌و کوردانه به‌هۆی شه‌ڕ کردن دژی لایه‌نێک که به دوژمنی به‌ریتانیا داده‌نرێت لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بکرێت.
ئه‌دمۆند مه‌سشوارت وته‌بێژی ده‌زگای دادگه‌ری هۆڵه‌ندا له‌مباره‌وه ده‌ڵێت: هیچ ڕێگرییه‌ک ناکرێت له کوردانی نیشته‌جێ هۆڵه‌ندا بۆ ئه‌وه‌ی بڕۆن و ته‌ڤلی هێزی پێشمه‌رگه ببن و له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌شیان هیچ جۆره لێپرسینه‌وه‌یه‌کیان له‌گه‌ڵ ناکرێت به‌و مه‌رجه‌ی جینایه‌تی جه‌نگیان ئه‌نجام نه‌دابێت.
به‌ڵام وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دادگه‌ری هۆڵه‌ندا بابه‌ته‌که له‌باره‌ی په‌که‌که‌وه جیاوازه ئه‌گه‌ر هه‌ر کوردێکی نیشته‌جێ هۆڵه‌ندا ته‌ڤلی په‌که‌که ببێت ئه‌وه به تاوان داده‌نرێت به‌ڵام ڕوونی کرده‌وه که ئایا ئه‌گه‌ر کوردێکی ئه‌و وڵاته ته‌ڤلی په‌که‌که بێت له کاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا لێپێچینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کرێت یان نا؟
فرێدریک میلده‌ر وته‌بێژی هێزی ئه‌منی سوید له‌مباره‌وه ڕایگه‌یاندووه که ته‌ڤلی بوونی کورده‌کانی نیشته‌جێ ئه‌و وڵاته ڕیزه‌کانی په‌که‌که له وڵاته‌که‌یان به تاوان دانانرێت و به‌و مه‌رجه‌ی که یاساکانی شه‌ڕ پێشێل نه‌که‌ن و ده‌ست بۆ چه‌که قه‌ده‌غه‌کراوه‌کان نه‌به‌ن و به کاری نه‌هێنن لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ناکرێت و یاسای سوید ڕووبه‌ڕوویان نابێته‌وه.



