
بەپێی هەواڵی ئرووم نیوز ماڵپەری تەلەفیزۆنی سەحەر بە گێڕانەوە لە راپۆرتی هەواڵدەریی دۆغان نووسی : مەزلوم دینچ، پارێزەری ئۆجەلان، پاش دیداری دوێشەوی لەگەڵ ناوبراو کوتی: ئۆجەلان پەیامی ناردووە کە داوا لە هەموو کوردەکان دەکات بەتەواویی خۆڕاگریی بکەن بەرامبەر بە تاقمی تیرۆریستیی داعش. ناوبراو کوتی: هەموو کوردەکان دەبێ بۆ پاراستنی کۆبانی بەسیج بن و پێشگریی بکەن لەداگیری ئەم ناوچەیە لەلایەن داعشەوە. ئۆجەلان هەروەها رەخنەی کرد لە خەمساردیی دەوڵەتی توکیا لە دانوستانەکانی ئاشتیی لەگەڵ نەیارانی کورد لە تورکیا. ناوبراو کوتیشی: سەرەڕای تێپەڕبوونی دوو ساڵ لە دەسپێکی ئەم کۆبوونەوانە، دەوڵەتی ئەنکارا هەنگاوێکی جیدی بۆ دیاریی کردنی رۆژی جێبەجێ کردنی ئەنجامی دانوستانەکان هەڵنەگرتووە.



