
بە پێی هەواڵی ئرووم نیوز بە گێڕانەوە لە خەندان :شرۆڤه‌کارێکی سه‌ربازی ئه‌مریکی، رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌مریکاتوانی رێکخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) بخاته ناوته‌ڵه‌که‌وه، ئه‌وه‌ش به هێرشی سنوورداری فڕۆکه‌کان بۆ سه‌ر بنکه‌کانی ئه‌و رێکخراوه له ناو عیراق بۆ ئه‌وه‌ی داعش هه‌ست به‌وه بکات چه‌کداره‌کانی له سوریا پارێزراو تر ده‌بن و له‌وێ کۆیان بکاته‌وه، پێیشیوایه هێرشه‌که‌ی ئه‌مڕۆ که به‌جارێک ۲۰ شوێن کرانه ئامانج، به‌ڵگه‌ن بۆ وته‌کانی.
هاوکات کریستۆفه‌ر هارمه‌ر، توێژه‌ی له په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی جه‌نگی ئه‌مریکی له دیدارێکدا له‌گه‌ڵ CNN، وتی: “بۆردوومانه‌که 20 شوێنی له‌ناو سوریا کردووه‌ته ئامانح”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، که مشتومڕێکی زۆر هه‌بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا بۆردوومانی سوریا ده‌کرێت، بۆیه چڕکردنه‌وه‌ی بۆردوومانه‌کان له عیراق، پاڵی به داعشه‌وه نا سه‌رکرده و چه‌کداره‌کانی بکشێنێته‌وه بۆ سوریا به مه‌به‌ستی پاراستنیان، بۆیه ئه‌مریکا رێکخراوه‌که‌ی خسته ته‌ڵه‌که‌وه”.
ئه‌و شرۆڤه‌کاره، پێیشیوایه، داعش هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ی کرد به‌وه‌ی که وایداناوه، ئه‌گه‌ر ئه‌مریکا گورزی ئاسمانی له سوریا بدات، ره‌نگه وه‌کو گورزه‌کانی سه‌ر عیراق سنوورداربێت، وتیشی: “به‌ڵام ئه‌وه‌ی له سوریا روویدا جیاوازبوو، چونکه بۆردوومانه‌که شمولی بووه و ۲۰ شوێن به جارێک کرانه ئامانج”.
سه‌باره‌ت به پرسیارێک، که ئایا ئه‌مریکا چۆن توانیویه‌تی ئامانجه‌کانی به باشی بپێکێت له کاتێکدا پێشتر له هه‌وڵێکیدا بۆ رزگارکردنی بارمته ئه‌مریکییه‌کان، شکستی خوارد، ئه‌و شرۆڤه‌کاره، وتی: “ئاڵوگۆڕکردنی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌کان ره‌نگه به‌هۆی ئۆپۆزسیۆنی سوریاوه بێت، چونکه تێگه‌یشتن له نیازی ئه‌مریکا، بۆیه زانیاری‌یان داوه‌ته وڵاتانی که‌نداو له رێگه‌ی ئه‌وانیشه‌وه زانیارییه‌کان گه‌یشتووه‌ته ده‌ست ئه‌مریکا”.
له لایه‌کی تره‌وه، روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ، ته‌ئکیدیکرده‌وه، بۆردوومانه‌که‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌مریکا، ده‌یان داعشی کوشتووه و به ده‌یانی تریش بریندارن.
رامی عه‌بدولره‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌که به رۆ‌یته‌رزی، وت: “فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی ئه‌مریکا و مووشه‌که دوورهاوێژه‌کان ۲۰ باره‌گا و خاڵی پشکنینی داعشی له ناوچه‌کانی رقه و گونده‌کانی خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا وناوچه‌کانی ته‌ل ئه‌بیه‌ز و ته‌به‌قه و عه‌ین عیسای کردووه‌ته ئامانج، به‌و هۆیه‌شه‌وه ده‌یان چه‌کداری داعش کوژران و به‌ده‌یانی تریش بریندارن”.



