
بە پێی هەواڵی ئرم نیوز بە گێڕانەوە لە ئیسنا: مستەفا ئەفزەلی وتی : رۆژی ڕابردوو نادر قازی پوور نوێنەری ورمێ وێڕای نیشان دانی جەوزی چوون بۆ ناو پارڵەمان و خۆناساندنی وەکوو پاڕلەمانتار لە لایان هێزەکانی ئینتزامێ وە پێشی پێ گیراوە.
وتیشی : دوای پێش گرتنی گڕژی و ئاڵۆزی لە نێوان قازی پوور و هێزەکانی ئینتزامی هاتۆتە ئاراوە و بە پێی سکاڵای نوێنەری خەڵکی ورمێ ئێستا دۆسێیەک بۆ بەدواداچوون لەو بابەتە پێک هاتوە.
ئەو ئەندامەی کۆمیسیۆنی ئەسڵی ۹۰ هەروەها وتی : سکاڵای قازی پوور لە هێزەکانی پۆلیس رۆژی ڕابردوو دراوەتە بە کۆمیسیۆنی ئەسڵی ۹۰ و دوای لێ کۆڵینەوەکان ئەنجامەکەی ڕادەگەیێندرێ و ئەگەر یاسا پێشێل کرابێ بە پێی یاسا مامەڵە ڵەگەڵ یاسا پێشێل کەران دەکرێت.



