په‌رله‌مانتارانی پارتی دیموکراتی گه‌لان ڕایگه‌یاند که ئامانجیان له مانگرتن ، ڕاکێشانی سه‌رنجی وڵاتانی ئه‌ورووپایی بۆ بابه‌تی کوردی سووریا و هێرشه‌کانی داعش دژی کۆبانییه.

به‌پێی هه‌واڵی ئڕووم نیوز به گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی ئینتێرنێتی ilkehaber 4: په‌رله‌مانتارانی کوردی تورکیا که هه‌موویان له سیاسه‌توانانی سه‌ر به په‌که‌که‌ن، له ژێنێڤ مانیان له خواردن گرت.
سه‌لما ئه‌رماک و که‌ماڵ ئاکتاش، دوو په‌رله‌مانتاری پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) که له‌م دواییانه‌دا له زیندان ئازاد کراون، له‌گه‌ڵ سه‌باحه‌ت تۆنجه‌ل، نوێنه‌ری ئه‌سته‌نبۆڵ و فه‌له‌کناز ئۆجا، سیاسه‌توانی کوردی ئێزدی و نوێنه‌رانی پێشووی په‌رله‌مانی یه‌کێتی ئه‌ورووپا، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ن که مانیان له خواردن گرتووه.
ئه‌م په‌رله‌مانتارانه ڕایانگه‌یاندوه که له سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ینێ مانگرتنی خۆیان ده‌ستپێده‌که‌ن و گرینگ‌ترین ئامانجی ئه‌وان ڕاکێشانی سه‌رنجی وڵاتانی ئه‌ورووپایی بۆ بابه‌تی کوردی سووریا و به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێرشه‌کانی داعش دژی کۆبانییه.



