
بە پێی هەواڵی ئڕووم نیوز بە گێڕانەوە لە شنۆباس ئەو جۆرەی کە لە دیمەنەکان دەردەکەوێ سەدان باڵندەی دەگمەن بە هۆی تەقەی تفەنگی ڕاو لە ناوچوونە.
ئەو فیلمە کە لە لایان هاووڵاتێکی خەڵکی ئاوایی دووڕبە لە شاری شنۆ هەڵگیراوەتەوە تەرمی سەدان باڵندە لە جۆری کیسەڵە شینکە ( لە فارسی دا سبز قبا ) نیشان دەدا کە بە جەستەی خوێناوێوە لە سەر زەوی کەوتوون.
یەکەک لە شاهید حاڵانی ئەو ڕووداوە بە شنۆباسی وت : ئەم باڵندانە لە لایان مێش دارانەوە لە ناوبردراون ، بەو هۆیە کە زیانیان هەبوە بۆ مێشەنگوونەکان و ئەو کەسانەی کە ماوەیەکە لە نزیک گووندی دووڕبە بۆ بە خێو کردنی مێشە نگوون و بەرهەم هێنانی ئەنگوێن نیشتە جێ بوونە.
ئەو هاووڵاتیە وێڕای رەخنە دەڕبڕین لە هەڵوێستی سارد و کەم ترخەمی ئیدارەی پاراستنی ژینگەی شاری شنۆ دەڵێ : هیوادارم ئیدارەی پاراستنی ژینگە لە شاری شنۆ کاردانەوەی هەبێ و ئەو کەسانە بۆ سزادان تەحویلی دادگا بدات.
ئەو فیلمە چەند خوولەکیە کە بە مۆبایل هەڵگیراوەتەوە لە دوو بەش دا لە ژێرەوە دانراوە :
تصاویر زیر نیز از روی فیلم مذکور برداشته شده است :







