
بە پێی هەواڵی ئرووم نیوز : بەرپرسی بەشی کەلتووری و کۆمەڵایەتی سپای سەردەشت لە بابەت بەرێوە چوونی ئەو فەستیواڵە بە هەواڵنێری ماڵپەری بۆلفەتی وت : ئەو فێستیواڵە بە مەبەستی ناساندن و بەرە پێدانی کەلتوری دینی و پشتیوانی لە هوونەرمەندان و تێگەیاندنی کەلتووی خێڵەکان بە بەشداری ۳۰۰ کەس لە ءەشیرەکان ، بەرپرسان و هوونەرمەندانی سەردەشتی بەرێوە دەچێ.
سەرگوورد ئیبراهیمی هەروەها وتی : لەو فێستیواڵەدا شیعر و یاری خۆجێی وەکوو ئەسب سەواری ، باسک بەزێن ، پەتک کێشان، حەوت بەرد، هەلووکێن، تیرهاوێژی و کۆلێرە پێ وەدان بەرێوە دەچێ.
بەرپرسی بەشی کەلتووری و کۆمەڵایەتی سپای سەردەشت وتیشی : لەو فێستیواڵەدا خەڵکی بێوران. نەڵاس، رەبەت، میراوە و ئالان بەسدارن کە لە کۆتایی دا براوەکانی یارێکان لە لایان سپای پاسدارانەوە خەڵات دەکرێن.



