
مارف خەلیلی بەرپرسی زانکۆی پەیامی نووری مەهاباد لە وتووێژێک دا لەگەڵ هەواڵنێری ئرووم نیوز وتی : بە پێی ئەو لێکۆڵینەوانەی لە لایان لێکۆڵەری وەزارەتی علووم و رێکخراوی ناوەندی پەیامی نووری وڵاتی ئێران ئەنجامیان داوە زانکۆی پەیامی نووری مەهاباد وەکوو زانکۆی نموونەی پارێزگای ئازەربایجانی رۆژاوا ناسێندراوە.
وتیشی : ئەو ناسینە بە هۆی هەبوونی چەند تایبەت مەندی لە بوارەکانی لێکۆڵینەوە، زانستی، فەهەنگی و وەرزیش دابوە و زانکۆی مەهاباد لە نێو تەواوی زانکۆیەکانی ئازەربایجانی رۆژاوا پلەی یەکەمی بە دەست هێناوە.
شایانی باسە کە زانکۆی پەیامی نووری مەهاباد زیاتر لە پینج هەزار و ۵۰۰ خوێندکاری هەیە کە لە ۷۰ شاخەی بەکالۆریۆس و ماستێر دا پەروەردە دەکرێن.



