
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه که په‌که‌که هێشتاش هه‌ر گرووپێکی تێرۆریستییه و شه‌ڕی لقی سه‌ربازیی ئه‌م پارته دژ به داعش هیچ شتێک ناگۆڕێ.
به پێی ڕاپۆرتی ئرووـ نیوز بە گێڕانەوە لە ڕادیۆ کوردیی تاران؛ “مه‌ولوود چاوش ئۆغڵوو”ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا پاش دیدار له‌گه‌ڵ هاوتای ئه‌ڵمانی خۆی “شتاین مایه‌ر” وتیشی: مه‌سه‌له‌ی تێرۆریزم بۆ ئێمه مه‌سه‌له‌یه‌کی یهکجارههستیار و گرینگه و ئێمه وشدار ده‌ده‌ین به یه‌کێتیی ئه‌ورووپا که فریوی ئه‌م کرده‌وانه‌ی په‌که‌که نه‌خۆن و له‌بیریان نه‌چێته‌وه که په‌که‌که هێشتاش هه‌ر گرووپێکی تێرۆریستییه و نابێ شه‌ڕی ئه‌م گرووپه دژ به داعش ببێته هۆی ئه‌وه‌ی ناوی په‌که‌که له لیستی نێوده‌وڵه‌تیی تێرۆر بسڕێته‌وه.
چاوش ئۆغڵوو پێشتریش نیگه‌رانی ده‌ربڕیبوو به‌رامبه به‌م مه‌سه‌له که ڕه‌نگه ئه‌و چه‌که‌مه‌نی و که‌ره‌سته جه‌نگییه قورسانه‌ی له لایه‌ن ڕۆژاواوه به‌ڕێ ده‌کرێ بۆ شه‌ڕی دژ به داعش، بکه‌وێته ده‌ستی په‌که‌که . هه‌روه‌ها “جه‌میل چیچه‌ک”ی سه‌رۆک په‌رله‌مانی تورکیاش نیگه‌رانی ده‌ربڕیوه به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی که ڕه‌نگه ناوی په‌که‌که له لیستی نێوده‌وڵه‌تیی تێرۆر پاک بکرێته‌وه.



