یاریده‌ری تایبه‌تی سه‌رۆک کۆماری ئێران وتی: ده‌وڵه‌ت پایبه‌ند ده‌بێ به به‌ڵێنه‌کانی هاوپه‌یوه‌ند به مافی که‌مینه‌کان

به‌پێی هه‌واڵی ئرووم نیوز : عه‌لی یوونسی له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: متمانه‌پێدان و به‌ره‌ڤانی کردن له مافی که‌مینه‌کان به‌پێی به‌ڵێنه‌کانی سه‌رۆک کۆمار، پێوشوێنگری ده‌که‌ین.
ڕاشیگه‌یاند: ئیتنیکه‌کان و که‌مینه مه‌زهه‌بییه‌کان له ئێران وه‌کوو هاووڵاتیانی دیکه‌ی ئه‌م وڵاته ، کاریگه‌رن له‌سه‌ر چاره‌نووسی وڵات و ئه‌رکی ده‌وڵه‌ته، مافه‌کانیان ده‌سته‌به‌ر بکات.
یوونسی زیادی کرد: که‌مینه‌کان دۆخێکی گونجاویان له وڵات هه‌یه و به ئاسانی ده‌توانن مه‌راسیمی ئایینی خۆیان به‌ڕێوه ببه‌ن و له‌مباره‌وه کێشه‌یه‌کیان نییه.



