به بڕوای سیاسه‌توانێکی کوردی سووریا، ئه‌گه‌ر ئیئتیلافی دژه داعش له عێراق به شێوه‌یه‌کی جیددی هێرش بکاته سه‌ر داعش، ئه‌وا ئه‌م گرووپه به هه‌موو هێزێکی خۆیه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ناوچه‌کوردنشینه‌کان له سووریا و کۆمه‌ڵکوژ کردنی کورده‌کان ده‌خاته یه‌که‌م به‌رنامه‌ی هێرشه‌کانی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس: ئهحمهدسلێمان، سه‌رکرده‌ی پارتی دیموکراتی پێشڕه‌و(کوردی سووریا) باس له‌وه ده‌کات که ئیئتیلافی نێونه‌ته‌وه‌یی دژه داعش له کار و به‌رنامه‌کانی بۆ هێرش کردنه سه‌ر گرووپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق شام(داعش) له عێراق، خۆی له خاڵێکی گرینگ بێده‌نگ کردووه و ئاوڕی ناداته‌وه و ئه‌وه‌ش باسی گرینگی، ئاسایش و پاراستنی ناوچه‌کوردنشینه‌کانی باکووری سووریایه.
به بڕوای ئه‌م سیاسه‌توانه‌ی کورد و وته‌بێژی ده‌سته‌ی باڵای کوردی سووریا(تاکه دامه‌زراوه‌ی هاوبه‌شی سه‌رجه‌م پارته سه‌ره‌کییه‌کانی کوردی سووریا) ئه‌گه‌ر له باکووری عێراق و به تایبه‌ت مووسڵ، هێرش بکرێته سه‌ر داعش، ئه‌وا ئه‌م گرووپه به ناچار ڕووده‌که‌نه‌وه سووریا و به ئامانجی پاراستنی ناوچه‌ی ڕقا، ده‌ست ئه‌ده‌نه هێرش کردنه سه‌ر ناوچه‌کانی هاوێری و به‌تایبه‌ت کۆبانی و ئه‌مه‌ش کوردی سووریا ده‌خاته ژێر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی یه‌ک له تۆقێنه‌رترین و دڕندانه‌ترینی کۆمه‌ڵکوژییه‌کانی مێژوو.
ئه‌حمه‌د سلێمان جه‌ختیشی کرد که ده‌بێ سه‌رجه‌م پارته سیاسییه‌کانی کوردی سوریا، له ڕه‌وشێکی مه‌ترسیداری وه‌کوو ئه‌مڕۆ، ناکۆکییه‌کانیان وه‌لاوه بنێن و به یه‌کگرتوویی و له یه‌ک ڕیزدا، خۆیان ئاماده بکه‌ن بۆ به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی هێرشی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی داعش.
له کۆتاییدا ڕاشیگه‌یاند که پێویسته ئیئتیلافی نێونه‌ته‌وه‌یی دژه داعش، له پرسی هێرش کردنه سه‌ر ئه‌م گرووپه توندڕه‌وه، له ئه‌و په‌ری وردبینییه‌وه، سه‌رجه‌م لایه‌نه هه‌ستیاره‌کانی ئه‌م بابه‌ته به دروستی تاوتوێ بکات و لێکی بداته‌وه و له هێرش کردنه سه‌ر داعش، کوردی سووریا نه‌کاته قوربانی ئامانجه‌کانی ئیئتیلاف.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ ماوه‌ی زیاتر له دووساڵه داعش به خه‌ستی هێرش ده‌کاته سه‌ر ناوچه‌کوردنشینه‌کانی باکووری سووریا و به تایبه‌ت کۆبانی و ته‌نانه‌ت به کۆنتڕۆل کردنی سه‌رچاوه‌کانی ئاو و کاره‌بای ئه‌و ناوچانه که له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه کوردنشینهکاندایه، کاره‌با و ئاوی له سه‌دان هه‌زار خه‌ڵکی کۆبانی و ده‌وروبه‌ری بڕیوه و ڕێگاکانی هاتوچووی نێوان ناوچه‌کوردنشینه‌کانی داخستووه.



