نوێنه‌ری شاره‌کانی سه‌قز و بانه له په‌سندبوونی گه‌ڵاڵه‌ی پێدانی گازی سروشتی به ۸۷ گوندی شاری سه‌قز و ۲۱ گوندی شاری بانه هه‌واڵی دا.

به‌پێی هه‌واڵی ئرووم نیوز بە گێڕانەوە لە کوردپرێس، موحسێن بیگله‌ری، وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه وتی: به پێوشوێنگری به‌رده‌وام و پاساوی پێویست پێدانی گازی سروشتی بۆ گونده‌کانی سه‌قز و بانه، وه‌زاره‌تی نه‌وت به شێوه‌ی جیددی ئه‌م بابه‌ته‌ی خسته به‌رنامه‌ی کاره‌کانییه‌وه.
وتیشی: پێدانی گازی سروشتی به 87 گوندی سه‌قز به 4743 بنه‌ماڵه و نێزیک به 18 میلیارد تمه‌ن گوژمه و هه‌روه‌ها ۲۱ گوندی بانه به 1313 بنه‌ماڵه و خه‌رج کردنی گوژمه‌یه‌ک نێزیک به یه‌ک میلیارد و ۵۰۰ میلیۆن تمه‌ن په‌سند بووه و له ساڵه‌کانی ۹۳ و ۹۴ی هه‌تاویدا جێبه‌جێ ده‌کرێت.
سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی پارێزگای کوردستان ڕاشیگه‌یاند: به سه‌رنجدان به کوێستانی بوونی ناوچه‌که، بردنی گازی سروشتی بۆ گونده‌کان گرینگایه‌تییه‌کی تایبه‌تی هه‌یه له‌وانه‌ش دابین کردنی سووته‌مه‌نی گونجاو و خاوێن، گه‌شه‌ی گوندی، ڕێگری له قاچاخی سووته‌مه‌نی، پاسه‌وانی له سامانه سروشتییه‌کانی ناوچه، که‌مبوونه‌وه‌ی کۆچ و زۆربوونه‌وه‌ی ئاسایشی گواستنه‌وه و گه‌یاندن.
شیاوی ئاماژه‌یه؛ تا ئێستا ژماره‌ی گونده‌کانی شاری سه‌قز که گازیان پێدراوه، گه‌یشتۆته 104 گوند و ئه‌م ڕێژه‌یه تا کۆتایی ساڵ ده‌گه‌یێته 123 گوند و به‌م ۸۷ گونده‌وه 210 گوندی شاری سه‌قز گازیان پێده‌درێت.



