وه‌زیری ناوخۆی ئێران وتی: ئێمه هیچ متمانه‌یه‌کمان بە ئامریکا نییه.

به‌پێی هه‌واڵی شنۆباس بە گێڕانەوە لە کوردپرێس: عه‌بدولڕه‌زا ڕه‌حمانی فه‌زڵی وه‌زیری ناوخۆی ئێران له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: له پرسی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تیرۆریزم مافی مرۆڤ، به‌کارهێنانی ئاشتیخوازانه‌ی وزه‌ی ناڤۆکی و ده‌یان پرسی دیکه‌دا متمانه‌مان به ئه‌مه‌ریکا نییه.
زیادیشی کرد: هه‌ندێ له‌و وڵاتانه‌ی که پاگه‌نده‌ی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ داعش ده‌که‌ن خۆیان پشتیوانی ئه‌م گرووپه‌ن و ئه‌مه‌ریکاش له‌م بواره‌دا ڕۆڵی سه‌ره‌کی له‌مباره‌وه هه‌یه.
وه‌زیری ناوخۆی ئێران به ئاماژه به هه‌وڵه‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆ پشتیوانی له گه‌ل و ده‌وڵه‌تی سووریا و عێراق بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپه تیرۆریستییه‌کان وتی: هیچ نیگه‌رانییه‌کمان له ئاشکرا کردنی پشتیوانی سیاسی و خزمه‌تگوزاری کۆماری ئیسلامی ئێران به عێراق و سووریا نییه.
جه‌ختیشی کرد: به ئاشکرایی ڕاده‌گه‌یێنین هه‌موان بزانن که ئه‌مه‌ریکا وه‌کوو ڕابردوو ئه‌م جاره‌ش له شه‌ڕ دژی داعش هه‌وڵ بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی ده‌دات به‌ڵام ئێران وه‌ک ئه‌رکێکی مرۆڤایه‌تی یارمه‌تی عێراق و سووریای داوه.



