بۆچی ئه‌ردۆغان ئاماده‌یه له‌گه‌ڵ کورد کار بکات؟
ئه‌نقه‌ره به په‌یوه‌ندی تۆکمه له‌گه‌ڵ کورده‌کانی عێراق، به به‌رده‌وامیی دان به گفتوگۆی ئاشتی له‌گه‌ڵ کورده‌کانی تورکیا و به په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندی ئه‌منی له‌گه‌ڵ کوردی سووریا ده‌توانێ هه‌ڕه‌شه ئه‌منییه‌کان بۆ سه‌ر سنووره باشوورییه‌کانی که‌م بکاته‌وه.
ئه‌گه‌ر بڕیار بێت به‌رهه‌مێکی باش له شڵه‌ژاویی عێراق وه‌ده‌ست که‌وێت شتێک نییه جگه له ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان تورکیا و کورده‌کان تا ئه‌م دواییانه ئه‌وان دوژمنی خوێنی یه‌کتر بوون. هیچ کات ئه‌نقه‌ره نه‌یده‌توانی بیرکردنه‌وه له ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی- له عێراق یان سووریا یان تورکیا- قبووڵ بکات.
هیچ کات داخوازییه فه‌رهه‌نگییه‌کانی کورده‌کان له تورکیای به فه‌رمی نه‌ده‌ناسی و له بری ئه‌وه سه‌رکوتکردنی باشتر بوو. هاوکات، کورده‌کانیش هیچ کات نه‌یانتوانی حکوومه‌تی عێراقییه‌کان، تورک و سووریاییه‌کان قبووڵ بکه‌ن و له دژایه‌تی کردنی ئه‌نقه‌ره پشتیوانی پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که)یان کرد.
شه‌ڕی ناوخۆیی سووریا و گۆڕانکارییه‌کانی عێراق بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی که سه‌رجه‌م هاوکێشه‌کان تێکبچێت. له ئێستا به ڕای تورکیا ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی شتێکی خراپ نییه. ئه‌و به‌شانه‌ی له سووریا و عێراق که له‌ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کان دایه ئارامن و وه‌ک قه‌ڵغانێکی پته‌و له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی گرووپه توندڕه‌وه‌کانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شام (داعش) کار ده‌که‌ن. هه‌ر بۆیه تورکیا هه‌ڵسوکه‌وتی باشی له‌گه‌ڵ کوردی عێراق بووه، کار له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی خۆی له‌گه‌ڵ کوردی سووریا ده‌کات و ڕه‌نگه له ئاکامدا گرێ کوێره‌ی پرسی کورد له ناو نیشتیمانی خۆیدا بکاته‌وه. ڕێگای درێژی له به‌رده‌مدایه به‌ڵام ڕه‌نگه چراغی ڕێگای داهاتووی ته‌وه‌ری تورک- کورد هه‌ڵکراو بێت.
بارودۆخی عێراق
په‌یوه‌ندی نێوان تورکیا و کورده‌کانی عێراق دوای شه‌ڕی عێراق باشتر بووه. له‌و سه‌رده‌مه‌دا کورده‌کانی عێراق بۆ ده‌رچوون له گوشاره ناوه‌ندخوازانه‌کانی به‌غدا ده‌سته‌وداوێنی ئه‌نقه‌ره بوون. له به‌ختی شه‌ڕی کورده‌کان، تان و پۆی عێراق پاش سه‌دام حسێن هه‌ر عه‌ره‌ب مایه‌وه، واتا ته‌نیا ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی عه‌ره‌بی سوننه هاته ده‌ر و درایه عه‌ره‌بی شیعه. له‌و کاته‌دا، کوره‌کانی عێراق پێشنیاریان به تورکیا کرد له شه‌ڕ دژی په‌که‌که یارمه‌تی ئه‌نقه‌ره ده‌ده‌ن و هه‌روه‌ها بازاڕه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به ڕووی به‌رهه‌م و کۆمپانیا تورکه‌کان بکه‌نه‌وه. تورکیاش له وه‌ڵام به‌م پێشنیارانه، بازرگانه‌کان، کۆمپانیا ئاسمانییه‌کان و کاڵاکانی خۆی ڕه‌وانه‌ی بازاڕه‌کانی هه‌رێم کرد. له‌م دواییانه‌شدا کورده‌کانی عێراق بڕیاریان دا نه‌وتی خۆیان له ڕێگای تورکیاوه هه‌نارده‌ی بازاڕه جیهانییه‌کان کرد و به ده‌وردانه‌وه‌ی به‌غدا داهاتی تڕانزیتی و ماڵیاتی زۆریان به ئه‌نقه‌ره دا و یارمه‌تی تورکیایان دا ئیدیعای شاڕێیانی وزه‌ی ناوچه بوونی خۆی پته‌وتر بکاته‌وه.
به‌ره‌وپێشچوونه‌کانی داعش له عێراق- له‌وانه، هێرشی ۱۱ی جووڵای ئه‌م گرووپه بۆ سه‌ر کۆنسووڵخانه‌ی تورکیا له مووسڵ، که به‌و هۆیه‌وه چه‌ندین دیپلۆماتکار و کاربه‌ده‌ستی ئه‌منی تورک به بارمته گیران- زه‌رووره‌تی ئاسایی کردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان تورکیا و کوردی عێراقی زیاتر له جاران کرده‌وه. جگه له‌مه، ئه‌م به‌ره‌وپێشچوونه تورکیای ناچار کرد به هه‌ندێ هێڵی سووری خۆی که پێشتر له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ کورده‌کاندا ڕه‌چاوی ده‌کرد بچێته‌وه؛ تورکیا ساڵی ۲۰۰۵ هه‌ڕه‌شه‌ی کردبوو که ئه‌گه‌ر کورده‌کان که‌رکووک کۆنتڕۆڵ بکه‌ن، ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی ده‌کات. پاشکه‌وته نه‌وتییه‌کانی که‌رکووک حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له باری داهاته‌وه سه‌ربه‌خۆ ده‌کات که ئه‌مه بۆ خۆی یه‌که‌مین هه‌نگاوه له‌پێناو سه‌ربه‌خۆیی ته‌واو. به‌ڵام کاتێک که هێزه سه‌ربازییه‌کانی کورد له ڕێکه‌وتی ۱۲‌ی جوونی ئه‌مساڵ به ته‌واوه‌تی که‌رکووکیان کۆنتڕۆڵ کرد ئه‌نقه‌ره بێده‌نگ بوو. ئێستا به دڵنیاییه‌وه ده‌کرێ بوترێت که ئه‌گه‌ر حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌ربه‌خۆیی ڕابگه‌یێنێت ئه‌نقه‌ره یه‌که‌مین پایته‌خت ده‌بێ که ئه‌و سه‌ربه‌خۆییه به فه‌رمی ده‌ناسێت.
ڕه‌وشی سووریا
له حاڵێکدا که په‌یوه‌ندییه‌کانی تورکیا له‌گه‌ڵ کورده‌کانی عێراق له‌م ساڵانه‌ی دواییدا ئاسایی بۆته‌وه، په‌یوه‌ندی ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ کوردی سووریا تا ڕاده‌یه‌ک هه‌ر به گرژی ماوه‌ته‌وه. ئه‌مه به‌و بۆنه‌وه‌یه که لایه‌نه کوردییه‌کانی عێراق ده‌سه‌ڵات و سه‌نگیان لای تورکیا زیاتر له په‌که‌که بووه. شیاوی ئاماژه‌یه که په‌که‌که له‌ناو کوردی سووریادا لایه‌نگری زۆره. باوکی به‌شار ئه‌سه‌د ڕێگه‌ی به په‌که‌که دا له خاکی ئه‌و وڵاته‌دا گه‌شه بکه‌ن چونکوو وه‌ک کارتی گوشار دژی تورکیا به کاری هێنا. کاتێک که لقی سووریایی په‌که‌که، واتا پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک (PYD) ناوچه کوردنشینه‌کانی باکووری سووریای له مانگی جووڵای ۲۰۱۲ کۆنتڕۆڵ کرد. ئه‌نقه‌ره نیگه‌ران بوو له‌وه‌ی که ده‌وڵه‌تێک به ڕێبه‌رایه‌تی په‌که‌که له دراوسێتی دا سه‌رهه‌ڵبدات. تورکیا له کاردانه‌وه به‌م کاره ناردنی یارمه‌تییه‌کانی خۆی بۆ ناوچه کوردنشینه‌کان ڕاگرت.
کاتێک که شه‌ڕ دژی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د توندتر بووه‌وه تورکیا ئه‌و هه‌ڵه‌ی قۆسته‌وه. تورکیا ده‌یه‌ویست سه‌رجه‌م باڵه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا به‌کار بێنێ، ده‌ستی به‌ره‌و لای پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک داکێشا و ڕێبه‌ری ئه‌و حزبه‌ی بانگهێشتی ئه‌نقه‌ره کرد، پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک ئه‌و بانگهێشته‌ی قبووڵ کرد. تا ئێستا ستراتێژی کورد له شه‌ڕی ناوخۆیی سووریا به ئاسانی لێکده‌درێته‌وه: ناوچه کوردنشینه‌کانیان بپارێزه و ڕێگه بده دیکه‌ی ناوچه‌کان پێکه‌وه شه‌ڕ بکه‌ن. هه‌ندێ جار پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک هاوکاری ڕژێمی ئه‌سه‌دی کردووه. بۆ وێنه ڕێگه‌ی داوه جیهازات بگاته ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌سه‌د. له به‌رانبه‌ریشدا هێزه‌کانی ئه‌سه‌د ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی یه‌کێتی دیموکراتیکی نه‌کردۆته ئامانج. هه‌ر بۆیه، به ڕای پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک هاوکاری ته‌واو له‌گه‌ڵ تورکیا لۆژیکی نه‌بووه.
به‌ڵام به سه‌رهه‌ڵدانی داعش ڕه‌نگه ستراتێژی کورده‌کانی سووریا بگۆڕدرێت. پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک (PYD) و پارتی کرێکارانی کوردستان (په‌که‌که) ڕوانگه‌ی سێکۆلارییان هه‌یه و له‌گه‌ڵ داعش به ڕوانگه‌ی توندڕه‌وانه‌ی ئیسلامی دژایه‌تی ته‌واویان هه‌یه. پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک ئێستا سێ کانتۆنی کوردنشینی له باکووری سووریا کۆنتڕۆڵ کردووه. هه‌رکام له‌م سێ کانتۆنه له‌گه‌ڵ تورکیا له باکووره‌وه هاوسنوورن و له‌گه‌ڵ داعش له باشوور. به پێچه‌وانه‌ی حکوومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د، داعش هه‌ڵسوکه‌وتی گونجاوی له‌گه‌ڵ کورده‌کان نییه. به واتایه‌کی تر، داهاتووی کورده‌کانی سووریا ئێستا له ده‌ستی تورکیادایه. ئه‌م وڵاته ده‌توانێ ڕێگه بدات که یارمه‌تی زیاتر بگاته ده‌ستی کورده‌کان بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رانبه‌ر داعش دا به تواناتر بێت و ئه‌گه‌ر کوردی سووری به دڵی تورکیا کار بکات ڕه‌نگه هاوکاری ته‌واوی سه‌ربازی و ئه‌منی به‌ڕێوه‌بێت.
تورکیا له‌م ماوه‌یه‌دا به‌م قه‌ناعه‌ته گه‌یشتووه که سێ کانتۆنی کوردنشینی سووریا ده‌توانن وه‌ک دژه ئۆپراسیۆن له به‌رانبه‌ر داعش به کار بێن- واتا کورده‌کانی سووریا ده‌بنه هێزی خۆیی که له 450 مایل له 540 مایلی هه‌موو سنووری تورکیا له‌گه‌ڵ سووریا ده‌پارێزن: پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک ته‌نیا هێزێکه که توانیویه‌تی تا ئێستا له هه‌موو شه‌ڕه‌کانی دژی داعش له سووریا سه‌رکه‌وێت. بۆ وێنه له مانگی مارچی ساڵی ۲۰۱۳ شه‌ڕڤانانی پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک توانی به سه‌رکه‌وتوویی هێرشی داعش بۆ داگیر کردنی کۆبانی پووچه‌ل بکاته‌وه.
ده‌ردیسه‌ری تورکیا
تورکیا ناتوانێ بێ ئاشتی له‌گه‌ڵ کورده‌کانی ناوخۆی وڵاته‌که‌ی په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ کورده‌کانی عێراق و سووریا دابمه‌زرێنێت. په‌که‌که پاش چه‌ندین ده‌یه شه‌ڕ هێشتا ده‌توانێ به ئاسانی پڕۆسه‌ی ئاشتی نێوان تورکیا و کورده‌کانی وڵاتانی دیکه به‌ره‌و هه‌ڵدێر ببات. په‌که‌که ده‌توانێ به پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک بڵێت که پێشنیاره‌کانی تورکیا ڕه‌تبکاته‌وه. جگه له‌مه‌ش ده‌توانێ ئه‌گه‌ر هه‌ست بکات که له ڕێککه‌وتنی نێوان کوردی عێراق و تورکیادا سڕدراوه‌ته‌وه هێرشه‌کانی خۆی له ناو وڵاتی تورکیا ده‌ستپێبکاته‌وه.
ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا لێره‌دا به‌ش به حاڵی خۆی ڕۆڵ ده‌بینێ. ئه‌و هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری مانگی ئه‌گێستی له به‌رده‌م دایه. پارته‌که‌ی ئه‌و له هه‌ڵبژاردنی ناوچه‌یی مانگی مارچ ۴۳ له‌سه‌دی ده‌نگه‌کانی مسۆگه‌ر کرد. پشتیوانی پارتی ئاشتی و دیموکراسی که لایه‌نگری په‌که‌که‌یه و نێزیک به 6.5 له‌سه‌دی ده‌نگه‌کانی له هه‌ڵبژاردنی مانگی مارچ دا وه‌ده‌ستهێناوه ده‌توانێ یارمه‌تیده‌ر بێت له گه‌یشتنی ئه‌ردۆغان به سه‌رۆک کۆماریی تورکیا.
ڕێگه‌م بده‌ن لێره‌شدا گفتوگۆی ئاشتی له‌گه‌ڵ په‌که‌که بهێنمه ناو باسه‌که، به بۆنه‌ی ئه‌م گفتوگۆ و دانوستانه‌وه، تورکیا مافی زیاتری له بواری به‌کارهێنانی زمانه‌که‌یان له شوێنه ده‌وڵه‌تی و گشتییه‌کان دا که ماوه‌یه‌کی زۆر وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک له‌سه‌ر ناسیۆناڵیزمی تورک ده‌هاته ئه‌ژمار.
زمانی کوردی ئێستا له زانکۆکان و له شاره‌وانییه‌کانی باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی تورکیا که زۆرتر کوردنشینن قسه‌ی پێده‌کرێت و ده‌نووسرێت. ئه‌ردۆغان له‌م دواییانه‌دا واتا ۲۶ی جوون پاکێجی نوێی چاکسازی ڕاگه‌یاند که به‌خشینی گشتی بۆ هێزه‌کانی په‌که‌که له ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی دانوستانی ئاشتی یه‌کێک له بڕگه‌کانی بووه.
ئه‌ردۆغان هه‌وڵ ده‌دات که کورده‌کانی تورکیا ڕازی بکات هاوکات هه‌وڵ ده‌دات که په‌یوه‌ندی ئه‌منی قووڵتری له‌گه‌ڵ کوردی عێراق و سووریا ببێت. تورکیا که‌شی ئێستای تورکیا به کار دێنێ بۆ پشتیوانی له خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری کوردی عێراق و سووریا. هه‌ر که ئه‌ردۆغان له ساڵی ۲۰۰۳ گه‌یشته ده‌سه‌ڵات. سیاسه‌تی “قووڵایی ستراتێژیک”ی گرته‌به‌ر که ئامانج لێی گۆڕاندنی تورکیا بۆ هێزێکی گه‌وره‌ی ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین بوو. ئه‌م ئامانجه پێویستی به چه‌ندین هاوپه‌یمان له ناوچه‌که بوو. ده‌یه‌یه‌ک پاش ئه‌و سه‌رده‌مه، ته‌نیا هاوپه‌یمانێک که بۆ تورکیا له ناوچه‌که ماوه‌ته‌وه ته‌نیا کورده‌کانن. هه‌ر بۆیه، ڕه‌نگه به‌مزوانه ده‌رکه‌وێت که ته‌نیا هاوپه‌یمانی کورده‌کانیش ئه‌نقه‌ره‌یه. ئه‌و دوو لایه‌نه به هاوکاری له‌گه‌ڵ یه‌کتر هه‌وڵ ده‌ده‌ن له سیاسه‌تی کۆنی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین دوور که‌ونه‌وه و خۆیان وه‌ک نموونه‌ی سه‌رکه‌وتوویی پاوه‌جێی و ئاسایش و ئارامی زیاتر ده‌ربخه‌ن.