وه‌رزشوانێک و چالاکێکی کوردی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر، پاش ئه‌وه‌ی له مادده‌ی هۆشبه‌ر بۆ هه‌میشه‌یی ڕزگاری بوو، به ئامانجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه و بڕه‌وپێدانی وه‌رزش، ۴۷ کیلۆمه‌تری جادده‌ی سنه و دێولانی به ڕاکردن بڕی.
به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری کوردپرێس: ڕۆژی سێ شه‌ممه 7ی مه‌ی/ ۱۷‌ی گوڵان، ئیبراهیم مه‌فاخری، وه‌رزشوان و چالاکی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر، پاش ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵه ڕزگاری بووه له مادده‌ی هۆشبه‌ر به دروشمی “ویستنی مرۆڤ توانایه‌تی” و به ئامانجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی بڵاوبوونه‌وه و به‌کارهێنانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له کۆمه‌ڵگا و هه‌روه‌ها بڕه‌وپێدانی وه‌رزش و ته‌ندروستی، به وه‌رزشی ڕا کردن مه‌ودای ۴۸ کیلۆمه‌تری نێوان شاری سنه و شاری دێولانی بڕی.
ئه‌م وه‌رزشوانه کورده ڕایگه‌یاند که ئامانجی له‌م هه‌وڵه‌ی ئه‌وه‌یه که به سه‌رجه‌م تووشبووانی مادده‌ی هۆشبه‌ر پیشان بدات که ده‌توانن خۆیان له‌م به‌ڵایه ڕزگار بکه‌ن و له ڕێگای وه‌رزشه‌وه ده‌توانن به‌ره‌نگاری ئه‌م دیارده نگریسه کۆمه‌ڵایه‌تییه بکه‌ن.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو؛ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی خۆی بۆ ماوه‌ی ۱۶ ساڵ تووشبووه به مادده‌ی هۆشبه‌ر، به‌ڵام بۆ ماوه‌ی ۹ ساڵه و پاش بڕیارێکی به بڕشتی، توانیویه‌تی خۆی له‌م به‌ڵایه ڕزگار بکات و له ئێستادا ته‌نانه‌ت جگه‌ره‌ش به‌کار ناهێنێت و له ڕێگای وه‌رزش کردن پاک بوون و ته‌ندروستی جه‌سته‌ی خۆی ده‌پارێزێت.
وتیشی: ده‌مه‌وێ به سه‌رجه‌م تووشبووانی ئه‌م به‌ڵایه بڵێم بێگومان ده‌توانن خۆیان ڕزگار بکه‌ن به‌س به‌و مه‌رجه‌ی ئیراده‌یان له‌سه‌ری هه‌بێت.
ئه‌م وه‌رزشوانه کورده سپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و که‌سانه‌شی کرد، که له ڕزگاربوونی یارمه‌تییان داوه، به تایبه‌ت هاوسه‌ره‌که‌ی و هه‌روه‌ها ده‌ستخۆشی ئه‌و خه‌ڵکه‌ی کرد که پاش ڕاکردنه‌که‌ی و گه‌یشتنی به شاری سنه، هاتنه پێشوازی.
شیاوی ئاماژه‌یه، ئه‌سغه‌ر عه‌باسی، به‌رپرسی ده‌سته‌ی وه‌رزشی ماراسۆنی دێولان، به ئامانجی ده‌ربڕینی پشتگری خۆی له‌م هه‌وڵه‌ی مه‌فاخری، سه‌رجه‌م ئه‌و ڕێگایه‌ی له‌گه‌ڵی به ڕا کردن بڕی.
شیاوی ئاماژه‌یه مه‌فاخری پاش ڕزگاربوونه‌که‌ی زیاتر له 5000 شیعری له‌به‌ر کردووه و وه‌رزشی وه‌کوو به‌شێکی سه‌ره‌کی و دانه‌بڕاوی ژیانی خۆی، داناوه.