نه‌یارانی ده‌وڵه‌تی نووری مالیکی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق که زۆربه‌یان له هه‌ولێره‌وه چالاکییه‌کانی خۆیان له ناوچه سوننه‌کانی عێراق ڕێک ده‌خه‌ن و به‌رپرسانی هه‌رێمی کوردستانی به “میوان” ناویان ده‌به‌ن، جه‌ختیان کرده سه‌ر پابه‌ندبوون به یه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق و دژایه‌تی کردنی فیدڕاڵیزم و پێکهێنانی هه‌رێمه‌کان و دابه‌ش بوونی ئه‌م وڵاته.
هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس/ به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان: له‌سه‌ر بانگهێشتی شای ئۆردۆن کۆنفڕانسێک له‌ژێر ناوی “هێزه نیشتیمانییه‌کانی عێراق و عه‌شیره‌ته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی” به هه‌ڵدانه‌وه‌ی دروشمی “ڕزگار کردنی عێراق و پشتیوانی کردنی شۆڕشگیره خه‌باتکاره‌کانی عێراق” له شاری عه‌مانی پایته‌ختی شانشینی ئۆردۆن، به‌ڕێوه‌چوو. کۆنفڕانسه‌که له ماوه‌ی ڕۆژانی سێ شه‌ممه و چوارشه‌ممه 15 و ۱۶‌ی جووڵای/ ۲۴ و ۲۵‌ی پووشپه‌ڕ به‌ڕێوه‌چوو و تێیادا ۳۰۰ که‌سایه‌تی لایه‌نه سوننه‌کانی به‌رهه‌ڵستکاری ده‌وڵه‌تی عێراق به‌شدار بوون.
له‌م کۆنفڕانسه 2 ڕۆژه‌دا نوێنه‌رانی عه‌شیره‌ته‌کانی ۶ پارێزگای قه‌یراناوی عێراق، ده‌سته‌ی زانایانی موسڵمان، ده‌سته‌ی باڵای سه‌ربازی شۆڕشگێڕانی عێراق، به‌ره‌ی ڕۆشنبیرانی نه‌ته‌وه‌یی عێراق، نوێنه‌رانی سوپای نه‌قشبه‌ندی، ئه‌نجومه‌نی عه‌شیره‌ته‌کانی عێراق، حزبی به‌عسی عێراق، که‌تیبه‌کانی شۆڕشی ساڵه‌کانی ۱۹۲۰، به‌ره‌ی جیهاد و ئازادی عێراق و ئیسلامیخوازانی سه‌له‌فی عێراق، ئاماده بوون.
به‌یاننامه‌ی کۆنفڕانسی عه‌مان؛ دژایه‌تی کردنی فیدڕاڵیزم و دابه‌ش کردنی عێراق
هه‌واڵده‌ریی “الفلوجه نیوز” له‌مباره‌وه له ڕاپۆرتێکدا ڕایگه‌یاند: کۆنفڕانسی “هێزه نیشتیمانییه‌کانی عێراق و عه‌شیره‌ته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پڕۆسه‌ی سیاسی” به ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یه‌ک که تێیادا جه‌خت ده‌کرێته سه‌ر پێویستی پاراستنی یه‌کڕیزی نیشتیمانی عێراق و دژایه‌تی هه‌ر جۆره داواکارییه‌ک بۆ فیدڕاڵی، پێکهێنانی هه‌رێمه‌کان و دابه‌ش بوونی عێراق، کۆتایی به کاره‌کانی خۆی هێنا.
له به‌یاننامه‌ی کۆتایی کۆنفڕانسه‌که عه‌شیره‌ته‌کانی عێراق به بڕبڕه‌ی سه‌ره‌کی “حرکه اکفاح” (بزووتنه‌وه‌ی شۆڕش) زانراوه و داعش به به‌شێکی بچووکی بزووتنه‌وه‌که دانراوه و هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش کراوه که شه‌ڕ و پێکادان تا کۆنتڕۆڵ کردنی شاری به‌غدا به‌رده‌وام ده‌بێت.
کۆنفڕانسی عه‌مان داواشی له کۆمه‌ڵگای جیهانی کردووه وێڕای ڕاگرتنی پشتیوانییه‌کانیان له ده‌وڵه‌تی ئێستای عێراق، هه‌وڵ بده‌ن بۆ پاراستنی گیانی زیندانیکراوه‌کان له زیندانه‌کانی عێراق و هه‌روه‌ها پاراستنی گیانی هاووڵاتییانی عێراقی که ڕۆژانه ده‌کرێته ئامانجی بۆردوومانه‌کان و هه‌روه‌ها دروست کردنی هه‌ر جۆره هێزێکی بۆ به‌ره‌نگاری ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه، ڕه‌تکراوه‌ته‌وه.
له به‌یاننامه‌که‌دا، ئاماژه به‌وه‌ش دراوه که تێکڕای وتاربێژانی کۆنفڕانسه‌که وێڕای جه‌خت له‌سه‌ر شوناسی نه‌ته‌وه‌یی عێراق و پێویستی دووری گرتن له شه‌ڕی ئایینی، داوایان کردووه بۆ جیاکردنه‌وه‌ی ئایین له سیاسه‌ت.
له ده‌قی ناوه‌ڕۆکی به‌یاننامه‌ی کۆتایی کۆنفڕانسی “هێزه نیشتیمانییه‌کانی عێراق و عه‌شیره‌ته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی” وشه‌ی سوننه بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ی که به سه‌رهه‌ڵدانی جه‌ماوه‌ری که ناوچه‌کانی ڕۆژئاوا و باکووری ڕۆژئاوای عێراق، ناوی لێبراوه به‌کار نه‌هێندراوه.
ئه‌م کۆنفڕانسه ناتوانی ده‌وڵه‌تی عێراق له پێکهێنانی ئاشته‌وایی نه‌ته‌وه‌یی له‌م وڵاته‌ی به هۆکارێکی ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانه‌کانی سوننه‌ی عێراق، له پارێزگا سوننه‌نشینه‌کان زانیوه.
عه‌شیره‌ته‌کان بڕبڕه‌ی بزاڤی به‌رهه‌ڵستکارانی مالیکی/ گفتوگۆ کردن له‌گه‌ڵ داعش له داهاتوودا
به‌شار نۆجێفی، وته‌بێژی ده‌سته‌ی زانایانی موسڵمان له کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامه‌وانی پاش کۆنفڕانسی “هێزه نیشتیمانییه‌کانی عێراق و عه‌شیره‌ته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی” ڕایگه‌یاند که له‌سه‌ر بانگهێشتی شای ئۆردۆن به‌شداری کۆنفڕانسه‌که‌یان کردووه و کۆنفڕانسه‌که‌ش له‌ژێر چاودێری شای ئۆردۆن به‌ڕێوه‌چووه.
هاوپێوه‌ند به مژاره باس کراوه‌کانی کۆنفڕانسی عه‌مان، به‌شار نۆجێفی ڕایگه‌یاند که سه‌باره‌ت به گرووپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عێراق و شام (داعش) باسێکی ئه‌وتۆ نه‌کراوه.
ئه‌وه‌شی خسته ڕوو؛ که سه‌رجه‌م به‌شداربووانی کۆنفڕانسه‌که هاوده‌نگ بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که بازنه‌ی چالاکییه‌کانیان سه‌رجه‌م خاکی عێراقه و جێبه‌جێ کردنی سیسته‌می فیدڕاڵی و دروست کردنی هه‌رێمه جیاکان له عێراق، له به‌رنامه‌یاندا نییه.
عه‌بدولناسر جه‌نابی، جێگری به‌ره‌ی جیهاد و ئازادی نیشتیمانی که به‌شداربوویه‌کی کۆنفڕانسه‌که بوو ڕایگه‌یاند که ئاماده‌بووانی ئه‌و کۆنفڕانسه داوایان له ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییه‌کان کردووه یارمه‌تیده‌ری “شۆڕشی عێراقییه‌کان بۆ ڕووخاندنی ده‌وڵه‌تی مالیکی” بن.
هه‌روه‌ها شێخ عه‌بدولمه‌لک سه‌عدی زانایه‌کی ئایینی سوننه‌ی عێراق له کۆنفڕانسی “هێزه نیشتیمانییه‌کانی عێراق و عه‌شیره‌ته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی” ڕایگه‌یاند: عه‌شیره‌ته‌کانی عێراق بڕبڕه‌ی بزووتنه‌وه‌ی خه‌باتی دژ به مالیکین و داعش ته‌نیا به‌شێکی وردی بزووتنه‌وه‌که‌یه و ڕۆڵه‌کانی عه‌شایر ڕابه‌ری بزووتنه‌وه‌که‌ن.
به‌شداربوویه‌کی دیکه‌ی کۆنفڕانسه‌که به ناوی عه‌مید ئه‌بوو شوجاع تکریتی، ئه‌ندامی ڕێکخراوی سوپای نیشتیمانی عێراق ڕایگه‌یاند: داعش ته‌نیا به‌شێکی گرووپه بهرههڵستکارهکانه له عێراق و پاش ئازاد کردنی عێراق هاوپێوه‌ند به داهاتووی وڵات، گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین.
عه‌بدولسه‌مه‌د غه‌ریری، وته‌بێژی حزبی به‌عسی عێراق که ئاماده‌ی کۆنفڕانسه‌که بوو، به که‌ناڵی CNNی ڕایگه‌یاند: هێزی به‌عس به‌شێکی بزووتنه‌وه‌ی عێراقه.
غه‌ریری سه‌باره‌ت به داعش وتی: داعش هه‌ندێ ئامانجی له عێراق مسۆگه‌ر کرد و یارمه‌تی به‌رهه‌ڵستکاران و شۆڕشگێڕانی عێراقی دا بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانیان و ئێمه له‌گه‌ڵ داعش هه‌ماهه‌نگین.
به‌شداربوویه‌کی دیکه‌ی کۆنفڕانسه‌که به ناوی وه‌زاح مالک سه‌دید که خۆی به سه‌رکرده‌یه‌کی ئه‌نجومه‌نی شۆڕشی عه‌شیره‌ته‌کانی عێراق ده‌زانێت له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ CNN داعشی به به‌شێک له ڕۆڵه‌کانی عه‌شایری عێراق ناو لێبرد، به‌ڵام جه‌ختی کرد که هه‌رگیز ئاماده نین له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی خه‌لافه‌تی داعش بژین و ئه‌و خه‌لافه‌ته ڕه‌تده‌که‌نه‌وه.
ناوبراو له به‌شێکی دیکه‌ی وته‌کانیدا جه‌ختی کرد که کۆنفڕانسه‌که ته‌نیا پشتیوانی ئۆردۆنی له‌گه‌ڵ بووه و جگه له‌و وڵاته له‌لایه‌ن هیچ یه‌ک له وڵاتانی عه‌ره‌به‌وه پشتیوانی نه‌کراوه.
به‌رهه‌ڵستکاران: کۆنفڕانسی عه‌مان پیلانگیرییهکی ده‌ره‌کییه و هه‌ڕه‌شه له یه‌کڕیزی عێراق ده‌کات
له‌لایه‌کی دیکه‌وه به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م کۆنفڕانسه دژایه‌تی و ناڕه‌زایی به‌شێکی دیکه‌ی سوننه‌ی عێراقی لێکه‌وته‌وه که خۆیان به به‌رهه‌ڵستکاری مالیکی ده‌زانن و جه‌ختیان کردووه که به‌شداربووه‌کانی کۆنفڕانسی “هێزه نیشتیمانییه‌کانی عێراق و عه‌شیره‌ته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی” نوێنه‌ری عه‌شیره‌ته‌کان و لایه‌نه عێراقییه‌کان نین و که‌سانی بیانین.
له‌مباره‌وه شێخ قاسم کربۆلی سه‌رکرده‌یه‌کی ئه‌نجومه‌نی شۆڕشگێڕانی عه‌شایر وتی: حزبی به‌عس و داعش هیچ ده‌سه‌ڵاتێکیان نییه له‌و ناوچانه‌ی که سوپای عێراق لێی پاشه‌کشێ کردووه و سوپای نه‌قشبه‌ندی به سه‌رکردایه‌تی عیزه‌ت دووری نوێنه‌ری به‌عس نییه، به‌ڵام هاوکارییان ده‌کات.
جه‌ختیشی کرد: ئه‌و که‌سانه‌ی که به ناوی ئه‌نجومه‌نی سیاسی شۆڕشگێڕانی عه‌شایر، به‌شدارییان له‌و کۆنفڕانسه کردووه نوێنه‌رانی عه‌شایر نین و که‌سانی نیشته‌جێ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن.
هه‌روه‌ها فارس ئیبراهیم، سه‌رکرده‌یه‌کی سه‌حوه به ڕۆژنامه‌ی “شرق الاوسط” چاپی له‌نده‌نی ڕاگه‌یاند: کۆنفڕانسی “هێزه نیشتیمانییه‌کانی عێراق و عه‌شیره‌ته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی” پیلانگێرییه‌کی ده‌ره‌کییه که هه‌ڕه‌شه له یه‌کڕیزی عێراق ده‌کات و ده‌سته‌ی زانایانی موسڵمان و حزبی به‌عس گوشارێکی زۆریان خستۆته سه‌ر عه‌شیره‌ته‌کان، بۆ به‌شداری کردن له کۆنفڕانسه‌که.
خه‌میس خه‌نجه‌ر بازرگانێکی خاوه‌ن نفووزی دانیشتووی ئۆردۆن که دژبه‌رێکی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م کۆنفڕانسه بووه، به “المدی پرس”ی ڕاگه‌یاند: ئه‌و که‌سانه‌ی که له ئه‌رزی واقع له ناوخۆی عێراق چالاکی ده‌که‌ن له یه‌که‌مایه‌تی بڕیاردانی عێراقدان و ده‌بێ ئه‌و کۆنفڕانسه له خاکی عێراقدا به‌ڕێوه ببریا، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئه‌رکی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی جێبه‌جێ بکات.
هه‌رچه‌نده شێخ ئه‌بوو عوبێد ته‌میمی، به ناوی ئه‌نجومه‌نی شۆڕشگێڕانی عه‌شایری سوننه‌ی عێراق به‌شداری له کۆنفڕانسی عه‌مان کردبوو، به‌ڵام شێخ عه‌لی حاته‌م، سه‌رکرده‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه هاوپێوه‌ند به به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفڕانسه‌که داوای له سوننه‌ی عێراق کرد، ڕێ نه‌ده‌ن به کۆنفڕانسی له‌م جۆره پرس و بابه‌ته سه‌ره‌کییه‌کانی لای ئه‌وان، بخرێته په‌راوێزه‌وه و کاڵ بکرێته‌وه.
ناوبراو به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفڕانسی له ناوخۆی خاکی عێراق به کارێکی زه‌روور و پێویست زانی و جه‌ختیشی کرد که به‌ڕێوه‌بردنی کۆنفڕانسی ده‌ره‌وه‌ی وڵات هیچ بایه‌خێکی نییه.
شێخ مه‌جید کهعود، سه‌رکرده‌یه‌کی دیکه‌ی شۆڕشگێڕانی عه‌شایری عێراق که سوننه‌یه‌کی به‌رهه‌ڵستکاری مالیکییه، له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ “شرق الاوسط” به‌ڕێوه‌چوونی کۆنفڕانسی به‌رهه‌ڵستکارانی ده‌وڵه‌تی به‌غدای له عه‌مان، به پیلانگێڕی وه‌سف کرد وتی: کۆنفڕانسی عه‌مان پیلانێکه و هه‌ڕه‌شه له یه‌کڕیزی عێراق ده‌کات.
جه‌ختیشی کرد: ئێمه وه‌کوو شۆڕشگێڕانی عه‌شایر سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به توندی دژایه‌تی مالیکی ده‌که‌ین، به‌ڵام ناتوانین ببینه به‌شێکی ئه‌م پیلانگێڕییه که هه‌ڕه‌شه له یه‌کڕیزی عێراق ده‌کات، چونکه ئه‌مه لای ئێمه هێڵی سووره.
شێخ مه‌جید کهعود زیادیشی کرد: کۆنفڕانسی عه‌مان هیچ یه‌ک له هێزه چالاکه‌کانی ئه‌رزی واقعی ناوخۆی عێراقی له‌گه‌ڵدا نه‌بووه، بۆیه کۆنفڕانسێکی ناته‌واوی سه‌قه‌ت بوو و نه‌ک هه‌ر یارمه‌تی شۆڕشی خه‌ڵک نادات به‌ڵکوو له به‌رژه‌وه‌ندی ئامانج و به‌رژه‌وه‌ندی لایه‌نه بێگانه و ده‌ره‌کییه‌کاندا ده‌شکێته‌وه.
ئه‌م سه‌رکرده سوننه‌یه‌ی دژبه‌ری مالیکی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا که به‌ڕێوه‌به‌رانی کۆنفڕانسی “هێزه نیشتیمانییه‌کانی عێراق و عه‌شیره‌ته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی” له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان عێراق بکه‌ن به سووریایه‌کی تر و ئه‌مه‌ش لای عه‌شیره‌ته‌کانی عێراق، جێ قبووڵ کردن نییه.
وتیشی: هێزی چالاکی ئه‌رزی واقعی عێراق هێزی شۆڕشگێڕانی عه‌شایری عێراقن، وه‌کوو شێخ ڕافع ڕه‌فاعی گه‌وره موفتی عێراق و شێخ عه‌لی حاته‌م سلێمان، سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی شۆڕشگێڕانی سوننه‌ی عێراق که هیچ یه‌کیان ئاماده‌ی کۆنفڕانسی عه‌مان نه‌بوون.