مه‌ریوان ناوی شارێکی بچووکه، له پارێزگای کوردستانی ئێران. تا پێش ساڵی ۱۳۹۲ی هه‌تاوی، زۆربه‌ی خه‌ڵکی ئێران مه‌ریوانیان ته‌نیا به گۆمی زرێباره‌وه ده‌ناسی. به‌ڵام ئه‌وا ماوه‌یه‌که ناوی ئه‌م شاره به‌هۆی داهێنانه به بایه‌خه‌کانی خه‌ڵکه‌که‌ی و بزاڤه کۆمه‌ڵایه‌تییه به‌نرخه‌کانی، که‌وتۆته سه‌ر زاران و له‌وان سه‌رتاشینی مامۆستاکه‌ی ماهان، له هاوخه‌می کردنی قوتابییه نه‌خۆشه‌که‌ی، شکاندنی چه‌کی ڕاو له‌لایه‌ن ڕاوچییه‌کانه‌وه، شکاندنی قه‌فه‌زه‌کان و ئازاد کردنی مه‌لان، سووتاندنی نێرگله‌کان و… هتد.
کوردپرێس/ یه‌ک له گرینگ‌ترین و کاریگه‌رترینی ئه‌و بزاڤانه‌ی شاری مه‌ریوان که سنووری ئه‌و شاره و بگره ئێرانیشی تێپه‌ڕاند و گه‌یشته هه‌موو جیهان و ته‌نانه‌ت ڕاگه‌یێنه‌رییه جیهانییه‌کانیش باسیان کرد، هاوخه‌می ده‌ربڕینی عه‌لی محه‌ممه‌دیان، مامۆستای قوتابخانه‌ی شێخ شه‌ڵتوتی مه‌ریوان بوو له‌گه‌ڵ قوتابییه نه‌خۆشه‌که‌ی. محه‌ممه‌دیان بۆ ئه‌وه‌ی ترووسکه‌ی هیوا بخاته‌وه دڵی ماهان، قوتابییه نه‌خۆشه‌که‌ی که به‌هۆی نه‌خۆشی سه‌رجه‌م مووی له‌شی هه‌ڵوه‌ریبوو، سه‌ری خۆی تاشی. ئه‌م کاره‌ش ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌کی به‌ربڵاوی له ڕاگه‌یێنه‌ریی و میدیاکانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات لێکه‌وته‌وه و ته‌نانه‌ت ڕۆژنامه‌ی گاردییه‌نی به‌ریتانیا، له ڕاپۆرتێکدا تیشکی خسته سه‌ر ئه‌م کاره‌ی مامۆستای کورد.
نموونه‌ی ئه‌م بزاڤه له مه‌ریوان درێژه‌ی هه‌بوو و پاش مه‌ریوان گه‌یشته دیکه‌ی ناوچه‌کانی ئێران و خه‌ڵکی دیکه‌ی شاره‌کانیش، ته‌ڤلی ئه‌و بزاڤانه ده‌بوون.
نموونه‌ی ئه‌و بزاڤه له‌لایه‌ن کاک ئه‌حمه‌د عه‌زیزی ده‌ستی پێکرا بۆ چه‌ک کوشتن و شکاندنی چه‌کی ڕاو.
کاک ئه‌حمه‌د، ڕاوچییه‌کی خه‌ڵکی گوندی ده‌ره‌کی له نێزیکی مه‌ریوان بوو و له مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ۱۳۹۲ به هاوکاری ئه‌نجومه‌نی مه‌ده‌نی “سه‌وزی چیا” که ئه‌نجومه‌نێکی چالاک و کاریگه‌ری بواری ژینگه‌پارێزییه له مه‌یدانی گونده‌که‌ی خۆیدا، وه‌کوو هه‌ڵمه‌تێکی سه‌مبۆلیک چه‌کی خۆی شکاند و بۆ هه‌میشه وازی له ڕاو کردن هێنا. کاک ئه‌حمه‌د ماوه‌ی ۱۲ ساڵ بوو جاروبار چه‌کی هه‌ڵده‌گرت بۆ ڕاو کردنی که‌روێشک و که‌و ڕووی ده‌کرده چیا و سروشتی مه‌ریوان و زۆر کاتیش حه‌زی له ڕاوی که‌و بوو، به‌ڵام له پاییزی ساڵی ۹۲ی هه‌تاوی ڕاوی چه‌ند که‌و ژیانی بۆ هه‌میشه‌یی گۆڕی.
ئه‌مه‌ش به دوای ئه‌وه‌ی بوو که کاتێک جارێکیان، پاش ڕاوی چه‌ند که‌وێک هاته‌وه بۆ ماڵ، کچه خنجیلانه‌که‌ی به بینینی که‌وی کوژراو و خوێناوی که به ده‌ستی باوکی ڕاو کرابوو، ده‌ستی کرد به گریان و لێی پارایه‌وه چیتر کاری وا نه‌کات. فرمێسکه‌کانی کچه‌که‌ی کارێکی وای کرده دڵی کاک ئه‌حمه‌د، که بڕیاری دا واز له ڕاو بهێنێت و له ڕۆژی ۲۵‌ی ڕێبه‌ندان، له بڕیارێکی مێژوویی چه‌کی خۆی شکاند و له‌گه‌ڵ سروشت ئاشت بووه‌وه.
ئه‌مه‌ش وه‌کوو بزاڤێکی دیکه، له مه‌ریوانه‌وه ده‌ستی پێکرا و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی به‌ربڵاوی هه‌بوو له ڕاگه‌یێنه‌رییه‌کان و به‌رپرسانی ڕێکخراوی ژینگه‌پارێزی ئێران، چه‌ندین جار به فه‌رمی ده‌ستخۆشیان لێ کرد. به‌ڵام لێکه‌وته‌ی ئه‌و بزاڤه به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا و کاری کرده سه‌ر ڕاوچییانی دیکه‌ی ناوچه‌کانی ئێران و به ده‌م ئه‌و کاره‌وه هاتن و له چه‌ندین ڕێوڕه‌سمی جیاجیادا، ژماره‌یه‌کی زۆر ڕاوچی چه‌کی خۆیان شکاند و ته‌ڤلی بزاڤی چه‌ک کوشتن بوون. یه‌ک له‌و دروشمانه‌ی که له ڕێوڕه‌سمه‌کانی “چه‌ک کوشتن” هه‌ڵده‌درایه‌وه، ئه‌مه بوو: “چه‌کی پیرۆز، چه‌کی شکاوه”.
پاش ئه‌وه‌ش ده‌سته ده‌سته تاقمانی ڕاوچیان ته‌ڤلی ئه‌م بزاڤه بوون و چه‌کی خۆیان شکاند.
له درێژه‌ی ئه‌م بزاڤه و له هه‌ڵمه‌تێکی به‌نرخی دیکه ژماره‌یه‌کی زۆری ڕاوچییانی مه‌ریوانی و دیکه‌ی شاره‌کانی کوردستان هه‌ستان به ئازاد کردنی ئه‌و باڵندانه‌ی که له قه‌فه‌زدا، ئه‌سیر کرابوون.
۱۵ ڕاوچی خه‌ڵکی کامیاران، ۴۰ ڕاوچی خه‌ڵکی سه‌قز و… ته‌ڤلی بزاڤی قه‌فه‌ز شکاندن بوون و قه‌فه‌زه‌کانیان برده ده‌شت و چیا و په‌له‌وه‌ر دیله‌کانیان ئازاد کرد و سه‌رجه‌م قه‌فه‌زه‌کانیان سووتاند و ئه‌مه‌ش کاریگه‌رییه‌کانی، دیکه‌ی شاره‌کانی ئێرانی گرته‌وه.
به‌ڵام داهێنانه‌کانی مه‌ریوان لێره‌دا کۆتایی پێنه‌هات و ئه‌مجاره پاش شکاندنی چه‌ک و سووتاندنی قه‌فه‌زی باڵنده‌کان، خاوه‌ن چایخانه‌یه‌کی کۆنی مه‌ریوان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نێرگله، داهێنانێکی دیکه‌ی ده‌ست پێ‌کرد. له یه‌که‌مین ڕۆژه‌کانی مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ، کاک که‌مال سه‌مه‌دی، خاوه‌ن چایخانه‌یه‌کی مه‌ریوان پاش ئه‌وه‌ی له زیانه‌کانی نێرگله بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ و به تایبه‌ت گه‌نجه‌کان ئاگادار کرایه‌وه، بڕیاری دا سه‌رجه‌م نێرگله‌کانی خۆی بشکێنێت و سه‌رجه‌میانی سووتاند.
کاک که‌مال به هاوکاری و یارمه‌تی ئه‌نجومه‌نی مه‌ده‌نی “ژیانه‌وه” له ڕێوڕه‌سمێکی سه‌مبۆلیک پاش شکاندنی سه‌رجه‌م نێرگله‌کانی، هه‌مووی سووتاند و وازی له فرۆشتنی نێرگله هێنا. ئه‌مه‌ش ده‌توانێت وه‌کوو دیکه‌ی داهێنانه‌کانی خه‌ڵکی مه‌ریوان کاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر دیکه‌ی خه‌ڵکی ئێران. جگه له هه‌موو ئه‌مانه ده‌کرێ بوترێت ژنانی مه‌ریوانی پێشه‌نگی داهێنانه‌کان بوون. له مانگی گوڵانی ساڵی ۱۳۹۲ی هه‌تاوی گرووپێکی ژنانی شاری مه‌ریوان پاش ئه‌وه‌ی هێزی پۆلیس جلی سووری ژنانه‌ی کوردی کرده به‌ری تاوانبارێک و له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی شار گه‌ڕاندی، ناڕه‌زایی خۆیان به‌و کاره ده‌ربڕی و له کاردانه‌وه به‌و کاره جلی سووری کوردی‌یان له‌به‌ر کرد و هاتنه سه‌ر شه‌قام. ته‌نانه‌ت ۱۷ نوێنه‌ری مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی ئێرانیش ناڕه‌زایی خۆیان به‌م کاره‌ی پۆلیسی شاره‌که ده‌ربڕی و هاوده‌نگی ژنانیان کرد. ژنانی مه‌ریوان به هه‌ڵگرتنی دروشم، ناڕه‌زاییان نواند و خاوه‌ندارێتیان له جل و به‌رگی کوردی کرد.
ئه‌م ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه‌ی ژنانی مه‌ریوان ده‌نگدانه‌وه‌یه‌کی زۆری هه‌بوو له هه‌واڵده‌ریی و ڕۆژنامه‌کانی ئێران و هه‌روه‌ها له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیش.
به گوێره‌ی دوایین سه‌رژمێری ئێران که له ساڵی ۱۳۹۰ی هه‌تاوی ئه‌نجام دراوه، ژماره‌ی حه‌شیمه‌تی مه‌ریوان ته‌نیا که‌مێک زیاتر له 168 هه‌زار که‌س ڕاگه‌یێندراوه. به‌ڵام شه‌پۆلی بزاڤه به‌نرخ و بێ وێنه‌کانی خه‌ڵکی ئه‌م شاره بچووکه، کاریگه‌رییه‌کی زۆری خستۆته سه‌ر بیر و ئه‌ندێشه‌ی میلیۆنان که‌س له سه‌رتاسه‌ری ئێران و جیهاندا.
ژێده‌ر: ڕۆژنامه‌ی شه‌رق