سه‌رکه‌وتووانی شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م، له پشت میزی دانوستانی سه‌رو، نه‌یانده‌ویست هه‌ڤیازی به کورده‌کان بده‌ن بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی و هه‌مووی ئه‌مانه، تاکتیکێکی ساده بۆ سه‌رقاڵ کردنی کورده‌کان بووه.
کوردپرێس/ له بارودۆخێکدا که ڕووداوه‌کانی مووسڵ، هێرشه‌کانی داعش و ئه‌گه‌ری ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان، وه‌ک سه‌ره‌کیترین مانشێتی هه‌واڵه سیاسییه‌کانی ناوچه‌که، باس ده‌کرێن. ڕاگه‌یاندنه‌کانی تورکیا زیاتر له ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی عه‌ره‌بی و ته‌نانه‌ت زیاتر له میدیا کوردییه‌کانیش باس له پرسه‌کانی هاوپه‌یوه‌ند به کورده‌کان ده‌که‌ن. پڕۆفسۆر هاکان ئۆزئۆغڵۆ به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵات ناسی زانکۆی فلۆریدای ئه‌مه‌ریکا له‌م وتاره‌دا بابه‌ته مێژووییه‌کانی هاوپه‌یوه‌ند به کوردی عێراق و شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی لێکداوه‌ته‌وه.
ئه‌م نووسه‌ر و توێژه‌ره تورکه، له وڵاتی خۆیدا له به‌شی وێژه‌ی تورکی خوێندنی ته‌واو کردووه و له ئه‌مه‌ریکا دوکتۆرای مێژوویی وه‌رگرتووه.
ئه‌و لێکۆڵینه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر مێژووی عوسمانی، سه‌رهه‌ڵدانی کۆماری تورکیا و سه‌رهه‌ڵدانی ناسیۆناڵیزمی کوردی هه‌یه و له‌م باره‌وه چه‌ندین کتێب و وتاری بڵاو کردۆته‌وه.
دۆخی ئێستای ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و سنووره‌کان و نه‌خشه‌کانی
په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م (۱۹۱۸- ۱۹۱۴) و ڕووخانی ئیمپراتووری عوسمانی هه‌یه. هه‌روا که ده‌زانین ده‌رئه‌نجامه‌کانی ئه‌م شه‌ڕه بۆته هۆی ڕووخانی ئیمپراتووری عوسمانی و دابه‌ش بوونی وڵاته‌که‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان و ئه‌و سنوورانه‌ی که وه‌ده‌ست هات هیچ په‌یوه‌ندی و هاوڕێژییه‌کی له‌گه‌ڵ دینامیزمه‌کان و بزۆزییه کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگییه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه نه‌بوو.
لێره‌دا به پێویستی ده‌زانم ئاماژه بکه‌مه سه‌رهاتێکی گرینگ سه‌باره‌ت به سنووری ئۆردۆن و عه‌ره‌بستان. له جیهانی عه‌ره‌ب دا دیارده‌یه‌ک به ناوی نزگه‌ره‌ی چرچیل باس ده‌کرێت و ده‌زانین که چرچیل ڕۆڵێکی گرینگی بووه له گۆڕانکارییه سیاسییه‌کانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا.
ده‌گێڕنه‌وه که له ساڵی ۱۹۲۱ی زایینی وینستۆن چرچیل وه‌ک وه‌زیری موسته‌عمه‌راتی کابینه‌ی جۆرج مه‌ی زۆری خواردبووه‌وه، پێنووس و خه‌ت کێشی به ده‌سته‌وه گرت که له‌سه‌ر نه‌خشه سنووری ئۆردۆن و عه‌ره‌بستان بکێشێته‌وه. له‌م حاڵه‌دا نزگه‌ره‌ی ده‌کرد و ئه‌م بابه‌ته بووه هۆی ئه‌وه‌ی که له‌و سنووره‌دا سێ سووچێکی گه‌وره دروست بکات ڕه‌نگه ڕاست بوونی ئه‌م گێڕانه‌وه گومانی له‌سه‌ر بێت به‌ڵام له ڕاستییه‌که‌دا گومان نییه که ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و سه‌رده‌مه، له کێشانه‌وه‌ی سنووره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین به خواست و حه‌زی خۆیان کاریان کردووه.
ئێستا ده‌بێ پرسیار بکه‌ین: له بارودۆخێکدا که وادیاره بڕیاره جارێکی دیکه سنووره‌کان و نه‌خشه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین پێداچوونه‌وه‌ی به سه‌ردا کرا بۆچی نابێ کورده‌کانیش ببنه خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ؟ بێ گومان وا پرسیارێکی وه‌ڵامی زۆری هه‌یه و له چه‌ندین ڕوانگه‌وه ده‌کرێ وه‌ڵامی بدرێته‌وه. بێ گومان یه‌که‌مین وه‌ڵامی مه‌عقووڵ ئه‌مه‌یه: ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌کان ئه‌م گه‌ڵاڵه قبووڵ ناکه‌ن و نایانه‌وێت ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی کوردی سه‌رهه‌ڵبدات.
دژایه‌تی بریتانیای گه‌وره له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی
به پێچه‌وانه‌ی تێگه‌یشتنی زۆربه‌ی کارناسانی مێژوویی، پاش شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی، بریتانیاییه‌کان پشتیوانییانی ئاشکرایان له شۆڕشی کورده‌کان نه‌کرد. به‌و شێوه که له خوێندنه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی ئه‌رشیڤ و به‌ڵگه مێژووییه‌کانی بریتانیا ده‌رده‌که‌وێت، له‌و سه‌رده‌مه‌دا له له‌نده‌ن باس له ئه‌گه‌ری پێکهاتنی ده‌وڵه‌تی کوردی کراوه و بڕیاری ئاشکرای بریتانییه‌کان ئه‌مه بووه: وانیشان بده‌ین که پشتگری دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردین به‌ڵام له کۆتاییدا بریتانیای گه‌وره بۆ پشتیوانی له کورده‌کان هیچ کارێکی تایبه‌ت ناکات.
ته‌نانه‌ت له په‌یماننامه‌ی سه‌وه‌ر له ساڵی ۱۹۲۰ی زایینی به‌ڵێنی ئاشکرا به کورد نه‌درا. ئه‌گه‌ر گومانتان له‌مباره‌وه هه‌یه، پێکه‌وه جارێکی دیکه به‌ڵگه‌کانی ئه‌م په‌یماننامه ده‌خوێنینه‌وه.
ده‌زانین که له ده‌قی سه‌وه‌ردا بڕگه‌کانی ۶۲ تا ۶۴ په‌یوه‌ندی به کورده‌کانه‌وه هه‌یه. له بڕگه‌ی ۶۴دا ئاماژه به‌و بابه‌تانه دراوه که نیشان ده‌دات مه‌رجی زۆر بۆ پشتیوانی له کورده‌کان له به‌رچاو گیراوه بۆ ئه‌وه‌ی به کرده‌وه هیچ نه‌کرێت پێش بینی کرابوو که ساڵێک پاش واژۆی ئه‌م په‌یماننامه گۆڕانکاری بێته ئاراوه. بۆ وێنه له بڕگه‌ی ۶۲ ئاماژه به‌م بابه‌ته کراوه که له هه‌ندێ ناوچه‌ی کوردنشین، ئه‌گه‌ر زۆربه‌ی حه‌شیمه‌ته‌که کورد بن و کورده‌کان داوا له حه‌شیمه‌تی نه‌ته‌وه‌کان بکه‌ن، ده‌توانن له ئه‌گه‌ری سه‌لماندنی به‌ڵگه‌ی حه‌شیمه‌تی خۆیان داوای سه‌ربه‌خۆیی له تورکیا بکه‌ن. له ئه‌گه‌رێکدا که حه‌شیمه‌تی نه‌ته‌وه‌کانیش به باشی بزانن و ئه‌و داوایه له تورکیا بکه‌ن، ئه‌و وڵاته ده‌بێ ده‌ست له‌و ناوچه‌یه هه‌ڵبگرێت.
سه‌ره‌نجڕاکێش ئه‌مه‌یه که نووسه‌رانی ده‌قه‌که ئه‌م مه‌رجه گرینگه‌یان داناوه که ده‌بێ هه‌موو ئه‌م قۆناغانه له ماوه‌ی یه‌ک ساڵدا جێبه‌جێ بکرێت. بێ گومان سه‌رکه‌وتنی وا نه‌خشه‌یه‌ک به هه‌موو ئه‌گه‌ر و مه‌رجه له‌و ماوه کورته‌دا ته‌نانه‌ت باڵاتر له سایلۆحی بووه.
ڕاستی ئه‌مه‌یه که سه‌رکه‌وتووانی شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانی له پشت میزی دانوستانی سه‌وه‌ر، نه‌یانده‌ویست سه‌ربه‌شی به کورد بده‌ن و لایه‌نگری پڕۆژه‌ی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی نه‌بوون و هه‌موو ئه‌مانه، تاکتیکی ساده بۆ سه‌رقاڵ کردنی کورده‌کان بووه.
ئێستا ده‌بێ پرسیار بکه‌ین بۆچی سه‌رکه‌وتووانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی کوردستانی سه‌ربه‌خۆدا نه‌بوون؟ چه‌ندین هۆکار بۆ ئه‌م دژایه‌تی کردنه بوو. له‌وانه؛ ئه‌م ڕاستیه که به‌شێکی سه‌ره‌کی له ئه‌و وڵاته‌ی که کورده‌کان ئیدیعای خاوه‌ندارێتیان ده‌کرد له‌لایه‌ن ئه‌رامه‌نه‌وه ئیدیعا ده‌کرا. لۆبی ئه‌رامه‌نه‌کان ته‌نانه‌ت له‌و سه‌رده‌مه‌شدا کاریگه‌ر و به‌هێز بوو یه‌کێک له ئامانجه گرینگه‌کانی دامه‌زراندنی ئه‌رمه‌نستانێکی دیکه له وڵاتی ئانادۆڵ یان تورکیا بووه و هه‌موو ئامێره‌کانی گوشاری سیاسی و دیپلۆماسی‌یان به‌کار هێنا بۆ ئه‌وه‌ی به‌م ئامانجه‌ی خۆیان بگه‌ن. به‌ڵام ڕاستی ئه‌مه‌یه که ته‌نانه‌ت هه‌ر ئه‌م پرسه، واتا یه‌کگرتنه‌وه‌ی داخوازییه‌کانی کورد و ئه‌رامه‌نه هۆکاری سه‌ره‌کی و بنه‌ڕه‌تی دژایه‌تی کردن له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی کوردستانی سه‌ربه‌خۆ نه‌بووه. سه‌ره‌کیترین هۆکاری دژایه‌تی له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی پاش شه‌ڕی جیهانی یه‌که‌م په‌یوه‌ندی هه‌یه به کۆتایی بڕگه‌ی ۶۴ی په‌یماننامه‌ی سه‌وه‌ر له‌م بڕگه‌یه‌دا، باس له ویلایه‌تی مووسڵ کراوه که بۆته هۆی نیگه‌رانی بریتانیاییه‌کان. له‌م بڕگه‌یه‌دا به ئاشکرایی ئاماژه به‌وه کراوه که له ئه‌گه‌ری دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردستان، کورده‌کانی ویلایه‌تی مووسڵیش ده‌توانن به‌وانه‌وه بلکێن و بریتانیاییه‌کان که خه‌ونی عێراقی سه‌ربه‌خۆ و داهاته‌کانی نه‌وتیان له سه‌ردا بوو نیگه‌ران بوون که پێکهاته‌ی حه‌شیمه‌تی کورده‌کان ببێته هۆی له ده‌سته‌وه بوونی مووسڵ.
یه‌کێک تر له هۆکاره‌کانی ئه‌م بابه‌ته، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌وڵه‌کانی که‌مالیسته گه‌نجه‌کان له ڕاکێشانی نوخبه‌کان و عه‌شیره کورده‌کان. ئه‌وان توانییان له ناوچه‌ی کوردنشینی گازی عه‌نتابی تورکیا هێزی مه‌ده‌نی پێک‌بێنن که به دروشمی دژه بریتانی چالاکی بکه‌ن و له مووسڵیشدا به که‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌فرایه‌تی کورده‌کان و تورکه‌کان، هه‌ر ئه‌م پرسه دووباره بووه‌وه و شه‌پۆلی دژه بریتانی له‌لایه‌ن تورکه‌کانه‌وه سه‌رکردایه‌تی کرا و کورده‌کانیش که‌وتنه به‌ر کاریگه‌ریی ئه‌م شه‌پۆله و ئوزده‌میر به‌یگ، فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی عه‌نتاب، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پاگه‌نده‌کان دژی بریتانیای له ئه‌ستۆ گرت.
کۆتاییه‌ک بۆ سایکس پیکۆ
به‌ر له‌وه‌ی که ده‌رئه‌نجامی باسه‌که په‌یوه‌ند بده‌ین به ڕووداوه‌کانی ئه‌مڕۆ، ده‌مه‌وێت ئاماژه به دوو بابه‌تی گرینگی دیکه بکه‌م که هه‌ردوو بابه‌ته‌که په‌یوه‌ندی به شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانییه‌وه هه‌یه: 1- گه‌لۆ به ڕاستی په‌یمانی سایکس پیکۆ (۱۹۱۶) له‌م سه‌رده‌مه‌شدا بڕشت و شه‌رعییه‌تی خۆی پاراستووه؟ ئه‌م پرسیاره جێگای بیرکردنه‌وه‌یه. به بڕوای نووسه‌ر، په‌یمانی سایکس پیکۆ هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌ی شه‌ڕی دووه‌می جیهانی (۱۹۴۵- ۱۹۳۹) شه‌رعییه‌تی نه‌ما. چونکوو پاش سه‌ربه‌خۆیی عێراق له ساڵی ۱۹۳۲ دۆخه‌که ڕه‌خسا و عێراق له‌سه‌ر قاقه‌ز سه‌ربه‌خۆ بوو و کێشه‌ی زۆر بۆ گه‌لی ئه‌م وڵاته و بۆ بریتانییه‌کانیش دروست بوو و له ساڵی ۱۹۴۶یش هه‌ر ئه‌م پرسه له سووریا و ئه‌م جاره له‌لایه‌ن فه‌ڕه‌نساییه‌کانه‌وه دووباره کرایه‌وه ڕه‌وته نه‌ته‌وه‌په‌ره‌سته عه‌ره‌به‌کانیش له هه‌ر دوو وڵاتی عێراق و سووریا کێشه و گرفتیان بۆ بریتانییه‌کان و فه‌ڕه‌نسییه‌کان دروست ده‌کرد. به پێچه‌وانه‌ی پێش بینییه‌کانی تۆمارکه‌رانی سایکس پیکۆ، له عێراق، لوبنان و سووریا کێشه‌ی گه‌وره دروست بوو و پاش شه‌ڕی جیهانی دووه‌م، کاتێک که ئه‌مه‌ریکا بۆ هه‌ڵگرتنی قاشێک له‌م په‌بکه خۆشتامه، له‌گه‌ڵ عه‌ره‌بستانی سعوودی هاته کایه‌وه، هاوکێشه‌کانی ناوچه‌که دژوارتر بووه و شه‌رعییه‌تی سایکس پیکۆ چووه ژێر پرسیاره‌وه.
۲- یه‌کێک تر له هه‌ڵه باوه‌کان له شرۆڤه‌ی پرسه سیاسی و مێژووییه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی کورده‌کان، ئه‌مه‌یه ڕه‌وتی ناسیۆناڵیزمی کوردی کاریگه‌ری بووه له‌سه‌ر ڕووخانی ئیمپراتووری عوسمانی. ده‌بێ ئه‌م ڕاستییه قبووڵ بکه‌ین که داخوازیی بۆ سه‌ربه‌خۆیی که له‌لایه‌ن ناسیۆناڵیزمی کوردی خراوه‌ته ڕوو. له سه‌رده‌می پاش ڕووخانی ئیمپراتووری عوسمانی، وه‌ک ئه‌ندێشه‌یه‌کی گشتگیر خراوه‌ته ڕوو و لایه‌نگری زۆری په‌یدا کردووه به‌ڵام هه‌ڵه‌یه ئه‌گه‌ر وا بیر بکه‌ینه‌وه که ئه‌م ئه‌ندێشه له هۆکاره‌کانی ڕووخانی عوسمانی بووه. له ڕاستیدا ده‌بێ بوترێت ناسیۆناڵیزمی کوردی نه‌ک هۆکارێکی ڕووخانی ئیمپراتووری عوسمانی، به‌ڵکوو یه‌کێک له ده‌رئه‌نجام و پاشهاته‌کانی ئه‌وه بوو. به واتایه‌کی دیکه، ده‌کرێت ئه‌م پرسه به‌م شێوه بخرێته ڕوو: ئه‌گه‌ر ئیمپراتووری عوسمانی نه‌ده‌ڕووخا، ناسیۆناڵیزمی کوردی قوه‌تی نه‌ده‌گرت.
ده‌بێ پرسیار بکرێت: گه‌لۆ له ئێستادا، به‌ستێنه‌کان و ده‌رفه‌تی دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی هه‌یه؟ له وه‌ڵامدا ده‌بێ بوترێت: ئیمپراتووری عوسمانی ڕووخا و بارودۆخێکی گونجاو بۆ ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی ده‌وڵه‌تی کوردی هه‌یه.
ڕه‌وشی ئێستای عێراق، تابلۆیه‌کی گونجاو و ده‌رفه‌ت ڕه‌خسێن بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌یه که له حاڵ و هه‌وای ده‌وڵه‌تێکی کوردی دان، هه‌ڵبه‌ت له عێراقدا و له‌م دۆخه‌دا دیارده‌یه‌ک وه‌ک ده‌وڵه‌تی دیفاکتۆی کوردی هه‌یه. به بڕوای من گرینگ‌ترین دیواری به‌رگری ئه‌م ده‌وڵه‌ته دیفاکتۆیه کوردییه‌ی عێراق، نه‌ک هێزه‌کانی پێشمه‌رگه، به‌ڵکوو ڕانه‌گه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆییه. به‌ڵام له کۆتاییدا دۆخی عێراق گۆڕاوه و له بارودۆخی نائه‌من و نائارامی ئێستا، چاوه‌ڕوانی بۆ به‌رده‌وامیی دۆخی ئێستا و ڕانه‌گه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کان، چاوه‌ڕوانییه‌ک دوور له ڕاستیه. هێزه بیانییه‌کان، لانی که‌م به ڕواڵه‌ت، پشتیوانی له ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی ناکه‌ن.نیشانه‌کان ده‌ریده‌خات که گرینگ‌ترین هۆکارێک که له ئێستادا تا ڕاده‌یه‌ک دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی پاساو ده‌دات، هێرشه‌کانی داعش و بۆشایی ئه‌منی نوێیه که به‌هۆی هێرشی له ناکاوی ئه‌م گرووپه هاتۆته ئاراوه.
ئه‌گه‌ری سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کان، بۆ ئه‌مه‌ریکا، سه‌رچاوه‌ی نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوکێیه. چونکوو نائه‌منی و ناپاوه‌جێی عێراق زیاتر له هه‌موان زه‌ینی ئه‌مه‌ریکای به‌خۆوه سه‌رقاڵ ده‌کات و ئه‌م وڵاته نایه‌وێت به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی ئه‌م نیگه‌رانییه قووڵتر بکاته‌وه.
ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی کورده‌کان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کورد له عێراق بێ ڕه‌زامه‌ندی ئۆباما و واشنتۆن نامومکین نییه به‌ڵام گومانم نییه که سه‌رکردایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، پرسی ڕه‌زامه‌ندی یان ناڕه‌زایی خاڵێکی گرینگه بۆ گومان و بیر کردنه‌وه.
بگه‌ڕێینه‌وه بۆ پرسی نزگه‌ره‌ی چرچیل. گه‌لۆ ده‌بێ کوردی عێراق چاوه‌ڕوانی نزگه‌ره‌ی ئۆباما بێت؟ به ڕای من هه‌م ئه‌رێ هه‌م نا. له زۆر بابه‌تدا مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان خۆی به پێویستی پشتیوانی و نزگه‌ره‌ی ئۆباما ده‌زانێ.
بارزانی به ئاواتی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی، که که‌رکووکی هێنایه ژێر کۆنترۆڵی پێشمه‌رگه و حه‌ز ده‌کات په‌یوه‌ندی باشی له‌گه‌ڵ تورکیا، ئێران و ئیسرائیل ببێت و هه‌ر بۆیه ئۆباما ناچار ده‌کات به نزگه‌ره لێدان.
له بیر نه‌که‌ین که ڕه‌نگه له سه‌ره‌تاوه، خودی پرسی ڕاگه‌یاندنی سه‌ربه‌خۆیی و ڕاگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی دژوار بێته به‌رچاو. به‌ڵام به ڕای من دژوارتر له‌وه، ئه‌مه‌یه که وا ده‌وڵه‌تێک بتوانێ له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی شه‌تره‌نجی جیهانی و له هاوکێشه لێکته‌ندراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندا سووچێکی بۆ خۆی ببێت.
وه‌رگێڕان بۆ کوردی؛حه‌لیمه موڵایی