نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له عێراق وتی: عێراقییه‌کان بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانی ئێستا دوو بژارده‌یان له به‌رده‌مدایه که ده‌بی یه‌کیان هه‌ڵبژێرن.
به پێی هه‌واڵی کوردپرێس:نیکۆلای میلادینۆف له لێدوانێکدا بۆ رادیۆ سه‌وا وتی: عێراق یان ده‌بێ ده‌وڵه‌تێکی تکنۆکرات پێک‌بێنێ یان ده‌وڵه‌تێک که بێ جیاوازی هه‌موو ڕه‌وته سیاسییه‌کان تێدا به‌شداریی بدرێن.
وتیشی: هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق پێویست به‌وه ده‌کات که زۆرینه‌ی نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی عێراق ڕێککه‌وتن له‌سه‌ر که‌سێک بکه‌ن و ئه‌مه‌ش هه‌ڵبژاردنی یه‌کێک دوو بژارده‌یه واتا پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی تکنۆکرات یان ده‌وڵه‌تی زۆرینه.
میلادینۆف زیادی کرد: هه‌ڵبه‌ت به پێکهێنانی وا ده‌وڵه‌تێک قه‌یارنی عێراق به ته‌واوه‌تی چاره‌سه‌ر نابێت و ده‌بێ هه‌نگاوی دیکه بۆ تێپه‌ڕاندنی قه‌یرانه‌که به ته‌واوه‌تی هه‌ڵبگیردرێت.
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له عێراق بارودۆخی ئه‌و وڵاته‌ی به شڵه‌ژاو وه‌سف کرد و وتی: وادیاره به‌روپێشچوونی داعش و گرووپه هاوپه‌یمانه‌کانی له عێراق به شێوه‌ی کاتی راگیراوه و ئه‌م بابه‌ته ده‌توانێ یارمه‌تی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی عێراق بدات.
میلادینۆف سه‌باره‌ت به به‌رپرسیارێتی نووری مالیکی،سه‌رۆک وه‌زیری عێراق له هه‌ژاندنی تووڕه‌یی سوننه‌ی عێراق وتی:به تاکه‌که‌سی کردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌کان له عێراق خزمه‌ت به هیچ لایه‌نێک ناکات.