سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش، پاڵێوراوی کوردی پارتی دیموکراتی گه‌لان ڕه‌کابه‌رێکی گرینگ و به‌هێزه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماریی تورکیا. ڕاپرسییه‌کان ده‌ریده‌خات که ده‌نگه‌کانی ده‌میرتاش پێشتر له‌سه‌دا ۶ بووه و ئێستا بۆ له‌سه‌دا ۸ به‌رز بۆته‌وه.
کوردپرێس/ له مانگی ئه‌گێستی ئه‌مساڵی زایینی بۆ یه‌که‌مین جار له تورکیا سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته له ڕێگای ده‌نگی ڕاسته‌وخۆی خه‌ڵکه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێت. به ڕای کۆمپانیا ڕاپرسییه‌کانی تورکیا ده‌نگه‌کانی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا و پاڵێوراوی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له‌گه‌ڵ ده‌نگه‌کانی ئێحسان ئۆ‌غڵۆ، پاڵێوراوی هه‌ردوو پارتی ئۆپۆزسیۆنی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست و پارتی کۆماریی گه‌ل، جیاوازییه‌کی ئه‌وتۆیان نییه و ئه‌مه‌ش سه‌رکه‌وتنی ئه‌ردۆغان گه‌لێک دژوار ده‌کات و به له‌به‌رچاوگرتنی کاندید بوونی ده‌میرتاش، ده‌وری کورده‌کانی له‌م هه‌ڵبژاردنه گرینگ و کاریگه‌ر، کردووه.
ئه‌یووب جان، سه‌رنووسه‌ری ڕۆژنامه‌ی ڕادیکاڵ له وتارێکی خۆیدا تیشکی خستۆته سه‌ر ئه‌م بابه‌ته. نووسراوه‌کانی ئه‌م شرۆڤه‌وانه گه‌نجه هه‌میشه وه‌کوو گرینگ‌ترین شرۆڤه‌کانی میدیاکانی تورکیا سه‌ره‌نجی پێئه‌درێت.
ئه‌یووب جان/ چاره‌نووس و ئه‌نجامی کۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماریی تورکیا گرێدراوی سێ هۆکاری گرینگه: 1- توانا و ده‌فرایه‌تی سه‌لاحه‌ددین ده‌میرتاش وه‌کوو پارتی دیموکراتی گه‌لان (که له‌لایه‌ن ڕه‌وته سیاسییه‌کانی سه‌ر به په‌که‌که‌وه، پشتیوانی ده‌کرێت) بۆ پڕوپاگه‌نده و بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ۲- ڕێژه‌ی به‌شداری کردنی خه‌ڵک له هه‌ڵبژاردنه‌کان ۳- چوار له‌سه‌د ده‌نگی هاووڵاتیانی تورکیایی نیشته‌جێ ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
به‌ڵام نکۆڵی له‌وه ناکرێت که گرینگ‌ترین هۆکاری کاریگه‌ر له سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان، خۆدی کاندیده‌کان ده‌بن. ئه‌ردۆغان متمانه‌ی ته‌واوی به خۆیه و به هه‌موو هێزێکه‌وه هاتووته مه‌یدان. ڕاگه‌یێنه‌رییه‌کانی سه‌ر به پارتی داد و گه‌شه‌پێدان هه‌ر له ئێستاوه بانگه‌شه‌ی سه‌رکه‌وتنی ده‌که‌ن و ئه‌نجامه‌کانی زۆربه‌ی کۆمپانیاکانی ڕاپرسی تورکیاش، باسی ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی ئه‌ردۆغان ده‌که‌ن. به بڕوای ڕاگه‌یێنه‌رییه‌کانی نێزیک به ئه‌ردۆغان و کۆمپانیاکانی ڕاپرسی ئه‌ردۆغان له هه‌مان یه‌که‌م خولی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌نگی زیاتر له‌سه‌دا ۵۰ی خه‌ڵکی تورکیا مسۆگه‌ر ده‌کات و وه‌کوو سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته هه‌ڵده‌بژێردرێت.
به‌ڵام ئایا به ڕاستی ئه‌ردۆغان ده‌توانێت به‌م ئاسانییه ببێته سه‌رۆک کۆمار؟ ده‌بێ بزانین ڕۆژان و هه‌فته‌کانی داهاتوو چ وه‌ڵامێکی ئه‌م پرسیاره ئه‌ده‌نه‌وه؟ ئه‌ردۆغان له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کانی تورکیا که له ڕێکه‌وتی ۳۱‌ی مارچی ئه‌مساڵی زایینی به‌رێوه‌چوو له‌سه‌دا ۴۳ی ده‌نگه‌کانی خه‌ڵکی تورکیای به‌ده‌ست هێنا و هێشتاش خاوه‌ن ده‌نگه‌کانیه‌تی، به‌ڵام ناچاره ڕێژه‌ی ده‌نگه‌کانی له‌سه‌دا ۷ زیاد بکات و ده‌نگه‌کانی بگاته له‌سه‌دا ۵۰، بۆ سه‌رکه‌وتن له یه‌که‌م خولی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆک کۆماری تورکیا.
بۆیه ده‌بێ ئه‌وه‌ش قبووڵ بکرێت که ته‌نانه‌ت یارییه بچووکه‌کان و ڕووداوه ئاساییه‌کان، کاریگه‌ری قورس ده‌خه‌نه سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان و تورکیا هه‌ڵبژاردنێکی گرینگ به‌ڕێوه‌ده‌بات.
له لێکدانه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی ئه‌کمه‌له‌ددین ئێحسان ئۆ‌غڵۆ، کاندیدی هه‌ردوو پارتی کۆماریی گه‌ل و بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست بۆمان ده‌رده‌که‌وێت که‌شێکی شێواو و لێڵ و ناڕوون له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجه‌که زاڵه.
ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو پارته بتوانن قه‌ناعه‌ت به سه‌رجه‌م لایه‌نگرانی خۆیان بهێنن، ئێحسان ئۆ‌غڵۆ له‌وانه‌یه بتوانێت له‌سه‌دا ۴۰ی ده‌نگه‌کانی خه‌ڵکی تورکیا به ده‌ست بهێنێت به‌ڵام هیچ یه‌ک له‌و دوو پارته ئێستاشی له‌گه‌ڵدا بێت نه‌یانتوانیوه ڕه‌زامه‌ندی لایه‌نگرانی خۆیان به ده‌ست بهێنن.
کۆمپانیایه‌کی متمانه‌پێکراوی ڕاپرسی تورکیا، ده‌ستی داوه‌ته لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی مه‌یدانی و له‌سه‌دا ۶۰ی وه‌ڵامده‌ران ڕایانگه‌یاندووه که قه‌ت ئێحسان ئۆ‌غڵۆ ناناسن و ئه‌وه‌ش زۆر ئاسته‌مه که ئێحسان ئۆ‌غڵۆ بتوانێت له ماوه‌ی یه‌ک مانگدا خۆی به خه‌ڵکی تورکیا بناسێنێت، به‌ڵام پارته‌کانی کۆماری گه‌ل و بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست پێیان وایه که ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ریش لایه‌نگرانیان، ئێحسان ئۆ‌غڵۆ نه‌ناسن هه‌ر ده‌نگی پێده‌ده‌ن و پشتیوانی لێوه ده‌که‌ن. به‌ڵام ئاماژه‌کان بۆ ئه‌وه ده‌چن که ئێحسان ئۆ‌غڵۆ له سه‌ره‌تای ڕێگاکه‌یدا خاوه‌ن له‌سه‌دا ۳۲ی ده‌نگه‌کانه و زۆر دووره که بتوانێت سه‌رجه‌م ده‌نگه‌کانی هه‌ردوو پارته‌که به ده‌ست بهێنێت و ته‌نانه‌ت به‌شێکی گرینگی لایه‌نگرانی ئه‌م دوو پارته، پاش خستنه ڕووی ئه‌م کاندیده هاوبه‌شه، ڕایانگه‌یاندووه که چیتر به‌شداری له هه‌ڵبژاردن ناکه‌ن.
بۆیه چاره‌نووسی ئێحسان ئۆ‌غڵۆ له یه‌که‌م خولی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که ئایا ئه‌و تاقمه‌ی لایه‌نگرانی ئه‌و دوو پارته به ڕاستی ده‌چنه سه‌ر سندۆقه‌کانی ده‌نگدان یان خۆد نا. ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو پارته بتوانن که لایه‌نگرانی خۆیان ببه‌نه سه‌ر سندۆقه‌کانی ده‌نگدان ئه‌وا ئێحسان ئۆ‌غڵۆ له‌سه‌دا ۴۰ی ده‌نگه‌کان به ده‌ست دێنێت و ده‌بێته له‌مپه‌ڕێکی گه‌وره له به‌رده‌م ئه‌ردۆغان و ڕه‌کابه‌رییه‌کان ده‌گاته خولی دووهه‌م به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی به‌شداری کردن که‌م بێت به له‌به‌رچاوگرتنی ژماره‌ی زۆری لایه‌نگرانی ئه‌ردۆغان له هه‌مان خولی یه‌که‌م سه‌رکه‌وتووی هه‌ڵبژاردن دیاری ده‌کرێت و سه‌رۆک وه‌زیرانی ئێستای وڵات ده‌بێته سه‌رۆک کۆماری هه‌ڵبژارده‌ی خه‌ڵک.
ڕێژه‌ی به‌شداری کردنی خه‌ڵکی تورکیا له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی مارس گه‌یشته له‌سه‌دا ۹۰ و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ش ناکرێت که له هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی ئه‌گێست ئه‌م ڕێژه‌ی به‌شداری کردنه دووپات بکرێته‌وه و ئه‌وه ته‌نیا خه‌یاڵێکه و له گه‌رمای مانگی ئه‌گێست ڕێژه‌ی به‌شداری ناگاته له‌سه‌دا ۹۰٫ ئه‌دی ده‌بێ بوترێت ئه‌وانه‌ش ده‌نگ ناده‌ن به قه‌د ئه‌وانه‌ی که ده‌نگ ئه‌ده‌ن کاریگه‌رییان ده‌بێ له‌سه‌ر چاره‌نووسی هه‌ڵبژاردنه‌کان. ئه‌گه‌ر ڕێژه‌ی به‌شداری کردن له خولی یه‌که‌م بگاته له‌سه‌دا ۸۵ ئه‌ردۆغان ناتوانێت ئه‌نجامی زێڕینی، نیوه کۆی یه‌ک مسۆگه‌ر بکات. بۆچی؟ چونکوو له خولی یه‌که‌م فه‌کته‌رێکی گرینگ و کاریگه‌ری دیکه‌ش ڕۆڵ ده‌بینێت. ئه‌و فه‌کته‌ره‌ش پارتی دیموکراتی گه‌لانه HDP و به‌شداری ده‌میرتاش. ئه‌و تاقمه‌ی عه‌له‌وییه دڵشکاوه‌کان که گله‌یی له پارتی کۆماریی گه‌ل ده‌که‌ن و دووریان گرتووه له‌م پارته و هه‌روه‌ها، ئه‌و چه‌پڕه‌وانه‌ی که لایه‌نگری مه‌رامی چه‌پڕه‌وانه‌ی پارتی دیموکراتی گه‌لان ده‌که‌ن، ده‌نگ ئه‌ده‌نه ده‌میرتاش و ئه‌مه‌ش کاریگه‌ری جیددی ده‌خاته سه‌ر چاره‌نووسی خولی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردنه‌کان.
به‌ڵام با باسی فه‌کته‌ری سێهه‌میش بکه‌ین و ئه‌وه‌ش بریتییه له ده‌نگی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی تورکیا که نیشته‌جێ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن و ده‌توانن له هه‌مان وڵاتی شوێنی نیشته‌جێ بوونیان ده‌نگ بده‌ن. ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانرێت که ئه‌ردۆغان خاوه‌ن پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌رزه، له نێوان ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات. ڕێژه‌ی ده‌نگی ئه‌و که‌سانه ده‌توانێت هاوکێشه‌کان بگۆڕێت و دوور نییه که کاریگه‌ری ئه‌م ده‌نگانه، له‌سه‌دا ۵۰ی ده‌نگه‌کان بۆ ئه‌ردۆغان مسۆگه‌ر بکات. له کۆتاییدا ده‌بێ بوترێت که ئه‌م هۆکارانه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی مانگی ئه‌گێست یه‌کلایی ده‌کاته‌وه:
ڕێژه‌ی به‌شداری: ئه‌گه‌ر له‌سه‌دا ۸۰ی که‌سانی خاوه‌ن مافی ده‌نگدان له تورکیا به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌کان بکه‌ن، ئه‌ردۆغان ناتوانێت له خولی یه‌که‌مدا سه‌ر بکه‌وێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر که‌متر له‌سه‌دا ۸۰ بێت سه‌رکه‌وتنی ئه‌ردۆغان لوا‌و ده‌بێت.
کرده‌وه و پڕوپاگه‌نده‌کانی ده‌میرتاش: ئه‌گه‌ر ده‌میرتاش بتوانێت له‌سه‌دا ۱۰ی ده‌نگه‌کانی خه‌ڵکی تورکیا مسۆگه‌ر بکات، ئه‌وا ئه‌گه‌ری سه‌رکه‌وتنی ئه‌ردۆغان زۆر که‌م ده‌بێته‌وه.
هاووڵاتییانی تورکیای نیشته‌جێ ده‌ره‌وه‌ی وڵات: ده‌نگه‌کانی هاووڵاتییانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات له‌سه‌دا ۴‌ی ده‌نگه‌کانی که‌سانی خاوه‌ن مافی ده‌نگدانی تورکیا ده‌گرێته‌وه و ده‌توانن چاره‌نووسی هه‌ڵبژاردنه‌کانی بگۆڕن.