ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵانه‌ی به درۆ خست که باس له‌وه ده‌که‌ن شاندی هه‌رێمی کوردستان له سه‌ردانیان بۆ تورکیا داوایان کردووه هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم له‌لایه‌ن تورکیاوه مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازی پێبدرێت.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس: به دوای ئه‌وه‌ی هه‌ندێ ڕاگه‌یێنه‌ریی باسیان له‌وه کرد شاندی دانوستانکاری هه‌رێمی کوردستان له سه‌ردانیان بۆ تورکیا داوایان له به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته کردووه هێزی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن تورکیاوه مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازییان پێبکرێت ئه‌م هه‌واڵه له‌لایه‌ن وته‌بێژی پێشمه‌رگه‌وه به‌درۆخرا.
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان له‌مباره‌وه به به‌شی کوردی هه‌واڵده‌ریی ئانادۆڵو، ڕایگه‌یاند: شاندی هه‌رێم له‌و سه‌فه‌ره بۆ تورکیا ئامانجی دیکه‌ی بووه و داواکاری بۆ مه‌شق و ڕاهێنان به هێزی پێشمه‌رگه له‌لایه‌ن هێزی تورکیا دووره له ڕاستی.
شیاوی ئاماژیه؛ ڕۆژنامه‌ی میلییه‌ت، چاپی تورکیا ڕایگه‌یاند که رۆژنامه‌وانان و هه‌واڵنێرانی په‌رله‌مانی نه‌ته‌وه‌یی تورکیا له پرێس کونفرانسێکدا له باره‌ی پێوه‌ندی سه‌ربازی هه‌ولێر و ئه‌نقه‌ره پرسیاریان له عیسمه‌ت یڵماز، وه‌زیری به‌ره‌ڤانی ئه‌و وڵاته کرد و هه‌واڵنێرێک پرسیاری کرد: ئایا مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له سه‌فه‌ره‌که‌یدا بۆ تورکیا داوای له تورکیا کردووه که مه‌شقی سه‌ربازی به هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێم بکه‌ن؟ ناوبراو له وه‌ڵامدا ڕایگه‌یاند: “ئه‌گه‌ر وه‌ها داواکارییه‌ک له لایه‌ن کورده‌کانی هه‌رێمه‌وه ئاڕاسته‌ی ئێمه بکرێت، ئه‌وا ئه‌نقه‌ره ئه‌و داواکارییه تاوتوێ ده‌کات.