به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئیداره‌ی ئاسه‌واری فه‌رهه‌نگی، پێشه‌سازی و گه‌شتیاری پارێزگای کوردستان ڕایگه‌یاند: خواردن و چێشتی ڕه‌سه‌نی کورده‌واری له نۆهه‌مین خولی میهره‌جانی نه‌ته‌وه‌یی خواردنی ئێران، پله‌ی یه‌که‌می وه‌ده‌ست هێنا.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس : له نۆهه‌مین میهره‌جانی تایبه‌ت به چێشت و خواردنه ڕه‌سه‌نه ئێرانییه‌کان که له کۆتایی مانگی گوڵانی ۱۳۹۳ی هه‌تاوی له پارێزگای زه‌نجان به‌ڕێوه‌چوو، خواردنی ڕه‌سه‌نی کورده‌واری له نێو خواردنی ۳۰ پارێزگا بوو به یه‌که‌م و هه‌ر‌وه‌ها، چێشت و خۆراکی پارێزگای ئیلام پله‌ی دووهه‌می به‌ده‌ست هێنا و به‌م شێوه‌یه خواردنه کوردییه‌کان بوون به خاوه‌نی پله‌ی یه‌که‌م و دووه‌م.

ڕه‌سووڵ ئه‌شودان، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئیداره‌ی ئاسه‌واری فه‌رهه‌نگی، پێشه‌سازی و گه‌شتیاری پارێزگای کوردستان له‌مباره‌وه ڕایگه‌یاند: له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا که له ئاستێکی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ڕێوه‌چوو، پارێزگای کوردستان له نێو ۳۰ پارێزگا و ۸۰ گرووپی به‌شدار بوو، پله‌ی یه‌که‌می وه‌ده‌ستهێنا.
زیادیشی کرد: له مه‌راسیمی ناساندنی براوه‌کان که به به‌شداری پارێزگاری زه‌نجان، فه‌رماندا‌ر و جێگری گه‌شتیاری وڵات به‌ڕێوه‌چوو، خه‌ڵاتی قاپی زێوینی تایبه‌تی ڕێوڕه‌سمه‌که وه‌کوو خه‌ڵاتی پله‌ی یه‌که‌م، به‌خشرایه گرووپی پارێزگای کوردستان.
ناوبراو ڕاشیگه‌یاند: سه‌ره‌ڕای به‌شداربوونی ۳۰ گرووپی تایبه‌تی ئاش(شله) و نانی که‌لتووری له پارێزگای زه‌نجان و دیکه‌ی ناوچه‌کان، که هه‌موویان پێشتر له پێشانگاکانی وڵات به‌شدار بوون و پله‌ی باڵاشیان به‌ده‌سیت هێنابوو، ئه‌م پله‌یه به‌خشرایه پارێزگای کوردستان.