سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له زۆربه‌ی شوێنه‌کانی جیهاندا پیاوسالاری به سه‌ر کۆمه‌ڵگادا زاڵه و ته‌نانه‌ت له سه‌ده‌ی بیست و ڕۆژئاواشدا بناغه‌ی خێزان و بنه‌ماڵه‌کان، به شێوه‌ی پاتریمۆنیال و پیاو مه‌زنانه داده‌نرێت، به‌ڵام له‌م شاره ژن سالارییه و ئیمپراتۆریای ژنان له مێژه‌وه دامه‌زراوه و ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی خانمانه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس: له وڵاتی به‌رینی چین که پێکهاته و فه‌رهه‌نگی جۆراوجۆری زۆری له خۆ گرتووه و له ناوچه‌ی نێوان سیچووان و یۆنانی چین، خه‌ڵکی مۆسۆ ده‌ژین که به پێچه‌وانه‌ی دیکه‌ی ناوچه‌کانی جیهان، له کۆمه‌ڵگای مۆسۆدا ژن سالاری زاڵه و ژنان هه‌موو کاروبار و ده‌سه‌ڵاتیان به ده‌سته‌وه‌یه.
ئه‌لجه‌زیره له ڕاپۆرتێکدا تیشک ده‌خاته سه‌ر ئیمپراتۆریای ژنان له ناوچه‌ی مۆسۆ و ده‌ڵێت که له‌م کۆمه‌ڵگادایه گه‌وره‌ی بنه‌ماڵه سه‌رجه‌م بڕیاره‌کانی به ده‌سته‌وه‌یه و به گه‌وره و سه‌رۆکی ماڵباته‌که داده‌نرێت و ناوی بنه‌ماڵه و شوناسی کۆمه‌ڵایه‌تی که‌سه‌کانیش له لایه‌ن دایک و دایه گه‌وره‌وه دیاری ده‌کرێت و خه‌ڵک به ناوی دایک و دایه‌گه‌وره و … ده‌ناسڕێته‌وه.
هه‌روه‌ها هه‌موو کاروبار و بڕیاره گرینگه‌کانیش له ده‌ستی خانمانه، به‌ڵام ڕاوکردن و ماسیگیری ئه‌رکی پیاوانه.
شێوه‌ی هاوسه‌رگیری له‌م ناوچه‌یه زۆر سه‌یره و ڕێ ئه‌درێته هه‌موو ژنێک چه‌ندین هاوسه‌ری هه‌بێت و خۆی له ڕێوڕه‌سمێکی تایبه‌تی کۆندا، هاوسه‌ری خۆی هه‌ڵده‌بژێرێت. پیاو پاش هاوسه‌رگیری ده‌چێته ماڵی ژنه‌که‌ی، به‌ڵام له سه‌ریه‌تی هه‌موو ئێواره‌یه‌ک بڕواته‌وه بۆ سه‌ردانی دایکی خۆی.
منداڵه‌کانیش پاش له دایک بوونیان ده‌بنه موڵکی بنه‌ماڵه‌ی دایک و له لایه‌ن ئه‌وانه‌وه په‌روه‌رده ده‌کرێن و له‌مباره‌وه هیچ مافێک نادرێته باوک.

ئیمپراتۆریای ژنان له ئێستادا ته‌نیا ۴۰ هه‌زار بنه‌ماڵه‌ی ماوه، که له سه‌ر سونه‌ت و دابه‌ونه‌ریتی کۆنی خۆیان به‌رده‌وامن و هه‌موو ساڵێک ڕێژه‌یه‌کی زۆری گه‌شتیار به ئامانجی بینینی ڕێوڕه‌سمی تایبه‌تی مۆسۆ، که ژنان هاوسه‌ری خۆیان هه‌ڵده‌بژێڕن ده‌چنه ئه‌و ناوچه‌یه و ئه‌مه‌ش بۆته‌هۆی گه‌شه‌پێدانی ئابووری ناوچه‌که و داهاتێکی زۆری خستۆته ده‌ستی خه‌ڵکه‌که‌ی.