نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی کورده‌کانی سووریا،سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری یه‌کگرتنی کورده‌کانی عێراق و سووریا و ڕۆڵی تورکیا سه‌باره‌ت به ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی هه‌ڵوێستی خۆی نواند.
به پێی هه‌واڵی کوردپرێس له ڕۆژنامه‌ی ڕادیکاڵ: به‌هزاد ئیبراهیم نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانیی کورده‌کانی سووریا له ئه‌سته‌نبۆڵ،وتی: یه‌کگرتنی ناوچه کوردنشینه‌کانی سووریا و عێراق دوور له زه‌ین نییه و ڕه‌نگه پڕۆژه‌یه‌کی وا جێبه‌جێ ببێت.
ڕاشیگه‌یاند: له‌مپه‌ڕ له به‌رده‌م ئه‌م یه‌کگرتنه‌دا زۆره و پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک وه‌ک ڕێکخراوێکی سه‌ر به په‌که‌که دژایه‌تی ئه‌م بابه‌ته ده‌کات به‌ڵام روون نییه که له داهاتووشدا ئه‌م پارته له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌که‌ی بمێنێته‌وه و ده‌بێ قبووڵی بکه‌ین که ته‌مه‌نی په‌یماننامه‌ی سایکس پیکۆ ته‌واو بووه.
وتیشی: بابه‌تێکی دیکه ئه‌مه‌یه که کێشانی نه‌خشه‌ی نوێ له ناوچه‌که،په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێسته‌کانی تورکیا هه‌یه و ده‌بێ بزانین تورکیا هاوپه‌یوه‌ند به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی کوردی و یه‌کگرتنی ناوچه کوردنشینه‌کانی سووریا و حیراق چ روانگه‌یه‌کی هه‌یه،به‌ڵام به گشتی وا دیاره که تورکیا له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی کوردی دژایه‌تی نییه.
سه‌بارت به بارودۆخی کورده‌کانی تورکیاش وتی:بمانه‌وێت یان نا؛عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ئه‌م ڕاستییه‌ی سه‌لماندووه که ڕێبه‌ری کورده‌کانی تورکیایه و نیشانی داوه که له هاوکێشه سیاسییه‌کانی کورد دا کاریگه‌ریی هه‌یه و داواکاری بۆ ئازاد کردنی ئۆجه‌لان داخوازییه‌کی مه‌عقووله.
ڕه‌نگه هه‌ندێ که‌س له‌گه‌ڵ نفووزی ئۆجه‌لان دژایه‌تییان ببێ به‌ڵام ئه‌مه ڕاستییه‌کی سیاسییه که نکۆڵی کردنی هیچ قازانجێکی نابێت و هه‌موان ده‌بێ قبووڵی بکه‌ن که ئۆجه‌لان پێگه‌یه‌کی به‌هێزی هه‌یه.
سه‌باره‌ت به داهاتووی کورده‌کانی تورکیاش وتی:ده‌بێ بڵێم که پێکه‌وه‌ژیان له‌گه‌ڵ وڵاتێکی وه‌ک تورکیا له به‌رژه‌وه‌ندی کورده‌کانی و جیابوونه‌وه‌ی کورده‌کانی تورکیا له‌و وڵاته هێچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی بۆ کورده‌کان نییه.
به‌هزاد ئیبراهیم له کۆتاییسدا ئاماژه‌ی به‌وه کردوه که چاره‌سه‌ریی پرسی کورده‌کان،تورکیا به‌هێزتر ده‌کاته‌وه و هه‌رێمی کوردستانیش ده‌کاته قڵغانیک له به‌رانبه‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی داعش.